دوای یادی یەكەم دابەزین لەسەر مانگ، ناسا دوور لە خولگە بیردەكاتەوە

05/08/2019 - 09:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

ساڵی (2011) دوا كەرەت لەئەمریكاوە ئاسمانگەر چوونە خوولگەی زەوی، دوای ئەوە ئەركانە ڕاگیران، بەڵام ئەمریكا پلانی هەیە ئەم كەشتانە دەست پێبكاتەوە.

ئاهانگی یادی (50) ساڵەی بۆ چوونی ئەپۆڵۆ 11 بۆ مانگ لەساڵی 1969 دا وەبیرهێنانەوەی خەڵكی بوو كە ناسا لەوەتەی ساڵی (1972) ەوە نەچۆتەوە سەر مانگ، لەئێستایشدا ئاسمانگەر بۆ بۆشایی ئاسمان نانێرێت، تەنها ڕێگە بۆ ناردنی ئاسمانگەر بۆ بنكەی ئاسمانی نێودەوڵەتی لەڕێگەی كەپسولی سویزەوەیە كە ڕووسیا كۆنترۆڵی هەڵدانی دەكات.

ئەگەر پلانەكان وەك ناسا دایڕشتووە بەڕێوەبچێت، ئەوا گۆڕانكاری بەڕێوەیە، ئەمەش لەناوەندی مارشاڵ بۆ كەشتەكانی بۆشایی سەر بەر ناسا لە هانتسڤێل، لەویلایەتی ئەلەباما بەدی دەكرێت و نموونەیە بۆ سیستەمی نوێی هەڵدان بۆ ئاسمان ناسراو بە SLS.

(مایك نیكۆلز) ئەندازیاری ناسا دەڵێت: لەگەڵ تیمەكەی هەوڵەدەن ئاسمانگەڕان بۆ مانگ بگەڕێننەوە، بۆ ئەم مەبەستەش سەنگی دەخەنە سەر دروستكردنی مووشەكێكی نوێ، بتوانێت بۆ مانگ و دوورتریش بڕوات.

لەئێستادا ناسا تەنها ڕێكخراو نیە بەشدار لەم جۆرە هەوڵانەدا، كۆمپانیای وەك (پۆینگ و سپەیس ئێكس) كار لەسەر پەرەو پێشچوونی تەكنەلۆجیا دەكەن ئاسمانگەر بگەیەنێتە خولگەی زەوی بنكەی ئاسمانی نێودەوڵەتی لە خولگە.

یەكەم ئەرك بۆ ماگ لە چوارچێوەی بەرنامەی (Artemis) دا، نیاز هەیە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا بێت، بێ ئاسمانگەڕ، دوای ئەوە كەشتی Artemis2 بۆ ناردنی ئاسمانگەر بۆ مانگ لەساڵی 2022 دا، دواتر Artemis3 لەساڵی 2024 دا بۆ دابەزین لەسەر جەمسەری باشوری مانگ.