به‌وێنه‌..شاخەوانێکی کورد بەسەر دوەم بەرزترین لوتکە چیای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەرکەوت

07/08/2019 - 10:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

شاخەوانێکی کورد بۆ یەکەمجار توانی بەسەر دوم بەرزترین چیای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەربکەوێت كه‌ له‌ ئاستی روی ده‌ریاوه‌ (5137)مه‌تر به‌رزه‌ .

تاكە شاخەوانی هەرێمی كوردستان فەرەج سەرهەد مەمەند لەگەڵ كۆمەڵێك لەشاخەوانانی جیهان بەشداری لەبڕینیچیای ئارارات كرد وگەیشتە بەرزترین لوتكەی چیاكە.

فەرەج سەرهەد مەمەند ئەندامی گروپی شاخەوانیی هەیبەت سوڵتانی قەزای کۆیەیە رایگه‌یاندوه‌: ئه‌م لوتكه‌یه‌ لوتكەیەکی سەختە و بەفری زۆر یپێوەیە وكەشێكی ساردییشی هەیە .

ناوبراو دوای گەڕانەوەی  لەلایەن  به‌رپرسانی حكومی و رێكخراو و گروپی شاخەوانی و هاوڵاتیانی کۆیە و کەسوکارییەوە پێشوازیی لێكرا.

شایانی باسه‌ چیای ئارارات دەكەوێتە پارێزگای ئاگری لە باكوری كوردستان كە بەرزیه‌كه‌ی لە ئاستی روی دەریاوە (5137)مەترە و دوەم بەرزترین لوتكەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە ساڵانە شاخەوانانی جیهان بەمەبەستی چالاكی شاخەوانی سەردانی دەكەن.

ئەلبوومی وێنەکان