مارێكی گەورەو مندالێك پێكەوە ببینە لە ڕووداوێكی سەیرو سەمەرەدا

07/08/2019 - 15:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

له‌ وڵاتی که‌مبوجیا مارێکی گه‌وره‌ بووه‌ته‌ هاوڕێی ژیانی کوڕێک که‌ هێشتا له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدایه‌.

کاتێک که‌ منداڵه‌که‌ ته‌مه‌نی ته‌نیا 3 ساڵ بوو، باوکی ئه‌م ماره‌ی له‌ نێو خانووه‌که‌یاندا بینی. ئه‌وان ماره‌که‌یان برده‌ دارستانه‌کان و خۆیان گه‌ڕانه‌وه‌.

له‌ ڕووداوێکی ده‌گمه‌ندا ماره‌که‌ دیسانه‌وه‌ خۆی بۆ ماڵه‌که‌ گه‌ڕایه‌وه‌ و ئێستا له‌ گه‌ڵ ئه‌وان ده‌ژیت، ماره‌که‌ بووه‌ته‌ به‌شێک له‌ ژیانی کوڕه‌که‌یان.

ئه‌وه‌ی که‌ جێی سرنجه‌، ئه‌وه‌یه‌ که‌ ماره‌که‌ هیچ زیانێک به‌ منداڵه‌که‌ ناگه‌ێنێت و وه‌ک دوو هاوڕێیان لێهاتووه‌.

ئەلبوومی وێنەکان