گرنگی ڕۆژی عەرەفە لە كوردیو بزانە

10/08/2019 - 12:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

گرنگی ئەمڕۆ واتە ڕۆژی عەرفە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا بایەخێكی زۆری پێدەدرێت كە تیایدا پەروەردگار لەم ڕۆژەدا زۆرترین مرۆڤی تیادا لە ئاگری دۆزەخ ئازاد دەكات و پاداشتی گەورەش بۆ ئەو كەسانە دیاری كراوە كەتیایدا بەڕۆژو دەبن و قوربانی دەكەن حەجی حاجیان تیایدا قبوڵ دەكرێت.


پێغەمبەر (صل الله علیە وسلم) دەفەرموێت "ما من یوم أكپر من أن یعتق الله فیه عبدا من النار من یوم عرفە" واتە: هیچ ڕۆژێك نیە ئەوەندەی ڕۆژی عەرەفە خوای گەورە بەندەی تیادا ئازاد بكات لە ئاگری دۆزەخ.


هەروەها سەبارەت بە دوعاكردن لەم ڕۆژەدا دەفەرموێت (خیر الدعا‌و دعا‌و یوم عرفە)، واتە (خێرترین و بەپاداشترین دوعا دوعای رۆژی عەرەفەیە)و هەروەها دەشفەرموێت بە ڕۆژوبونی مسوڵمانان لە ڕۆژی عەرەفەدا دەبێتە هۆی ئەوەی خودا لە تاوانی ساڵی ڕابردو وە ساڵی داهاتویان خۆش ببێت ( صِێامُ ێوْمِ عَرَفَەَ: أَحْتَسِبُ عَڵی الڵّهِ أَنْ یُكَفِّرَ السَّنَەَ اڵّتِی قَبْڵهُ ۆالسَّنَەَ اڵّتِی بَعْدَهُ).


هەروەها لە ڕۆژێك لە دوای ڕۆژی عەرەفە پەرورەدگار بۆ دڵخۆشی مسوڵمانان جەژنی دیاری كردووە كە ناسراوە بە جەژنی قوربان و تیایدا هەزاران مسوڵمان لەسەرتاسەری جیهان قوربانی تێدا دەكەن و هەروەها سەردانی یەكتردەكەن و ڕۆژێكە هەموان داوای گەردن ئازادی لەیەكتر دەكەن.