دارێکی دەستکرد هێندەی دارستانێک هەوا خاوێن دەکاتەوە

25/08/2019 - 17:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

دارێکی دەستکرد لە مەكسیك هێندەی 368 داری سروشتی پیسایی هەوا و ژینگە لە خۆدەگرێت و هەوا خاوێن دەکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی دیجیتاڵ ترێندز، بە ئاگاداری لەوەی کە دارەکان شێوازێکی سروشتین بۆ خاوێن کردنەوەی هەوای ژینگەی مرۆیی و كە ئێستا لە مەترسیی لە ناوچوونن، کۆمپانیایەکی نوێ لە مەكسیك بە ناوی بیۆمی هەستاوە بە بەرهەم هێنانی كۆمەڵە دارێكی  دەستکرد کە دەتوانن هێندەی 368 درەختی سروشتی، پیسایی هەوا هەڵمژنە ناو خۆیان و ژینگە خاوێن بکەنەوە.

ئەو دارە دەستکردانە شوێنێكی  زۆریان پێویست نییە بو سود لێ وەرگرتنیان لە  شاری و شوێنە پڕ هاتوچۆکاندا بە ئاسانی جێگێردەكرێن و تێچووی چاندنی هەرکام لەو دارانە 50 هەزار دۆلار ڕاگەیێندراوە.

ئەو دارانە بە ناوی بیوارین نزیکەی 4،2 مەتر بەرزن و لە وردە قەوزەکان پێکهاتوون کە دەتوانن دی ئۆکسیدی کەربۆن و پیساییەکانی دیکەی هەوا و ژینگە هەڵمژن و لە بری ئەوان ئۆكسجینی خاوێن بدەنە دەره‌وه‌ و تا ئێستا لە وڵاتانی مەكسیك، کلۆمبیا ، پانامادا بە سەرکەوتوویی سودیان لێ وەرگیراوە.