ئامۆژگاری بۆ ئەو کەسانەی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روی 30 ساڵیه‌وه‌یه‌

08/09/2019 - 14:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

ئامۆژگاری یەکەم:

هەموو ساڵێک کەڵەشاخ بکە..تەنانەت گەر هەست بەهیچ نەخۆشیەک و ئازارێک نەکەیت..

ئامۆژگاری دووهەم:

ئاو زۆر بخۆوە تەنانەت گەر تینووشت نەبوو و پێوویستیت پێنەبوو.چونکە زۆربەی کێشە تەندرووستیەکان لە کەمی ئاو لەناو لەشدا ڕووئەدەن.

ئامۆژگاری سێیەم:

وەرزش بکە تەنانەت لەکاتێکدا کەزۆر کارت هەیە.با جەستەت لە جوڵەکردن ڕانەوەستێت.گەربەڕۆیشتنیش بێت ..یان مەلەکردن یان هەر جۆرەکی وەرزشکردن.. ئامۆژگاری چوارەم:

خواردن کەم بخۆ... باهەر بای ئەوەبێت کەئارەزووی خواردنت دابمرکێنێتەوە چونکە خواردنی زۆر خێری تێدانیە..خۆت لە خواردن بێبەش مەکە بەڵام کەمی بکەوە. ئامۆژگاری پێنجەم:

هەوڵبدە کەم سەیارە بەکار بهێنیت....هەوڵبدە بۆ ئەو شوێنانەی کە ئەتەوێت بە پێ بڕۆیت....وەکوو ...مزگەوت و سەردانی کردن و مامەڵەکردن و هەر شتێکی تر..

ئامۆژگاری شەشەم:

خۆت لەتوڕەی بپارێزە..واز لە بێزاری بێنە.هەوڵبدە خۆت بەدوور بگریت لێی.

خۆت مەهاوێ ناو هەڵوێستی ئازار بەخش...چونکە توڕەی زیان بە تەندرووستیت ئەگەیەنێت.

ئامۆژگاری حەوتەم:

وەکوو وتراوە...پارەکانت لە ژێر تاو دابنێ و لەژێر سێبەری پاڵ بدەوە..

...چونکە پارە بۆ ئەوەیە پێی بژین .نەک لە پێناوی بژین.. ئامۆژگاری هەشتەم::

خەفت بۆ ڕۆیشتنی کەس مەخۆ..وە بۆ شتێک کە نەتوانیوە بەدەستی بێنی خۆت ناڕەحەت مەکە..ئیهمالی بکەو لەبیری بکە...

ئامۆژگاری نۆیەم:

خاکی بوون...پاشانیش خاکی بوون..چونکە ماڵ و هێز و دارای وات لێ ئەکەن تووشی خۆبەگەورەزانین بیت.وەدوورت ئەخەنەوە لە خەڵک..بەڵام خاکی بوون. لە خۆشەویستی خەڵک نزیکت ئەخاتەوە.لەلای خوداش پلەت بەرز ئەکاتەوە...

ئامۆژگاری دەیەم:

گۆڕانی ڕەنگی ڤژت مانای کۆتای ژیانت نیە...بەڵکوو نیشانەی دەست پێکردنی ژیانێکی باشترە..دڵخۆشی و ژیان کردن لەگەڵ یادەوەریەکان و گەشتکردن و چێژبینین لە حەڵاڵ کراوەکان.

وەکۆتا ئامۆژگاریش

واز لە نوێژەکانت مەهێنە..چونکە کارتی سەرکەوتنتە لەو دوونیایە بۆ ڕۆژێک کە نە ماڵ و منداڵ هیچ سوودێکی نیە جگە لەوانەنە بێت کە بەدڵێکی پاک و ساغ گەڕاونەوە بۆلای خودا....

ئاسوودەبن