لە ڕیخۆڵەی پیاوێك چیان دەرهێنا ؟

08/09/2019 - 15:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

تیمێکی تایبەتی نەشتەرگەری لە زانکۆی مەنسوڕە لە میسر ژمارەیەک کەلوپەلی خواردنی وەک کەوچک و چەتاڵ و کۆمەڵێک مستیلە و ملوانکەیان لە ریخۆڵەی نەخۆشێک دەرکرد.


نەخۆشەکە کوڕێکی تەمەن 20 ساڵە کێشەی بیرکۆڵی هەیە و بەهۆی ئازاری سکەوە سەردانی نەخۆشخانەی کردووە، پاش ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت کەلوپەلی خواردن و چەند مستیلە و ملوانکەیەکی دایکی خواردووە.

پاش ئەنجامدانی پشکنینی تیشکی و نازور دەرکەوت چەند کەل و پەلێکی سەیر لە ریخۆڵەیدا هەیە و پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە.

ئەلبوومی وێنەکان