"شاخى شه‌یتان " له‌سه‌رى هاوڵاتییه‌ك درووست ده‌بێت!

19/09/2019 - 17:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

پیاوێكى وڵاتى هیندستان دووچارى دۆخێكى دژوار ده‌بێت ، له‌وكاته‌ى شاخێك (قۆچێك ) له‌ سه‌رى گه‌شه‌ ده‌كات ، ئه‌م شاخه‌ش به‌ "شاخى چه‌ورى " یان " شاخى شه‌یتان " ده‌ناسرێت ، پاش ئه‌وه‌ى سه‌ردانى پزیشكان ده‌كات و ئه‌وانیش له‌ رێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌و گرێیه‌ هه‌ڵده‌كێشن .


به‌ر له‌ پێنج ساڵ جوتیارێكى هیندى به‌ ناوى (شیام لال یاداف ) ى ته‌مه‌ن (74) ساڵ دووچارى گرێیه‌ك هات و ئه‌و گرێیه‌ش پله‌ به‌ پله‌ گه‌وره‌بوو ، كه‌چى زۆر گوێى به‌م كاره‌ نه‌دا به‌ تایبه‌تى كه‌ سه‌رتاشه‌كه‌ى ده‌یتوانى بۆى بشارێته‌وه‌ و له‌ ژێر كۆنتڕۆڵیش بیهێڵێته‌وه‌ .


كه‌چى زۆرى نه‌خایه‌ند ئه‌و گڕێیه‌ قه‌باره‌ى زیاتر گه‌وره‌بوو تاكو قه‌باره‌كه‌ى گه‌یشته‌ (10) سه‌نتیمه‌تر ،بۆیه‌ ناچاربوو داواى یارمه‌تى پزیشكى بكات ، له‌ نه‌خۆشخانه‌ى (شاگار )یش له‌ وڵاتى هیندستان نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ئه‌نجامدرا و نه‌شته‌ركارانى مێشك و ده‌ماریش ئه‌و شاخه‌یان هه‌ڵكێشا ، پێكهاته‌ى ئه‌و گرێیه‌ش بریتى یه‌ له‌ مادده‌ى كریاتین كه‌ له‌ نینۆك و قژى مرۆڤ هه‌یه‌ .


"فیشال گاجبیه‌ "ى نه‌شته‌ركار رایگه‌یاندووه‌ :" ئه‌م جۆره‌ گرێیه‌ ده‌گمه‌نه‌ و به‌ زاراوه‌ى پزیشكى به‌ (شاخى شه‌یتان ) ده‌ناسرێت ، ئه‌م گرێیه‌ش له‌ مادده‌ى كریاتین پێكدێت ، ده‌تواندرێت له‌ رێگه‌ى ئامێرى سه‌رتاشین راببرێت ، به‌ڵام حاڵه‌ته‌ بنچینه‌ییه‌كه‌ هه‌ر ده‌مێنێت بۆیه‌ پێویستى به‌ نه‌شته‌رگه‌رى ده‌بێت " .


باسى له‌وه‌شكردووه‌ " ئه‌م جۆره‌ گرێیه‌ جۆرێكه‌ له‌ گرێیه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌ پاكه‌كان ، به‌ڵام هه‌ر ده‌بێت به‌ گرنگییه‌وه‌ سه‌یر بكرێت نه‌وه‌ك بگۆڕێت بۆ گرێیه‌كى شێرپه‌نجه‌ى مه‌ترسیدار " .
جێگه‌ى باسه‌ به‌ پێى قسه‌ى پزیشكان تاكو ئێستا هۆكارى دروستبوونى ئه‌م گرێیانه‌ نازاندرێت ، بڕواش وایه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌ركه‌وتنى تیشكى زیانبه‌خش و تیشكى خۆر هۆكارێك بێت بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ .

ئەلبوومی وێنەکان