دواى ئه‌وه‌ى له‌ناكاو له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت .. حه‌وت هه‌نگاوى ساده‌ یارمه‌تیده‌رن بۆ نوستنه‌وه‌

07/10/2019 - 11:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

كاتێك له‌ناكاو له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت ، ئه‌م كاره‌ زۆر جێگه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و بێزارییه‌ بۆ رێژه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ، چونكه‌ ناتوانن به‌ ئاسانی جارێكی تر بخه‌ونه‌وه‌ به‌ڵكو رووبه‌ڕووی زه‌حمه‌تی ده‌بنه‌وه‌ .

به‌ پێی زانیاریه‌كانی "وێب توب " ، له‌ناكاو له‌خه‌و هه‌ستان به‌ گشتی به‌هۆی خه‌ونێكی ناخۆش یان بوونی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ جێگه‌ی بێزاری بێت یاخود به‌هۆی ئاره‌زووی مرۆڤه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌ گه‌رما و یان ئاوده‌ست .

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ پێشنیاریكردووه‌ ، چه‌ند هه‌نگاوێكی ساده‌ یارمه‌تیده‌رن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر ئه‌و كه‌سه‌ بچێته‌ نێو خه‌وی خۆی ، ئه‌وانیش ئه‌م هه‌نگاوانه‌ن :

• هه‌ناسه‌دان به‌ لووت : ئه‌م كاره‌ یارمه‌تی جه‌سته‌ ده‌دات بۆ خاوبوونه‌وه‌ و هێمنی ، ئه‌م كاره‌ش بریتی یه‌ له‌ هێمنی و هێواشی له‌ هه‌ناسه‌دان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌ناسه‌دان له‌ رێگه‌ی ده‌م .

• ووردبوونه‌وه‌ : ووردبوونه‌وه‌ له‌ شتێك تاڕاده‌یه‌ك یارمه‌تیدره‌ بۆ نوستن ، چونكه‌ شه‌پۆڵه‌كانی عه‌قڵ هێواش ده‌دات و هه‌ستی دڵه‌ڕاوكێ و دوودڵیش كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .

• مانه‌وه‌ له‌ جێگه‌ی نوستن : كاتێك یه‌كێكمان به‌ شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت و شوێنی نوستنی جێدێڵێت ، ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌ست كردن به‌ چالاكی و زینده‌كی ، له‌ پاشان زه‌حمه‌ت ده‌بێت جارێكی تر بتوانێت بخه‌وێته‌وه‌ .

• خۆت له‌ مۆبایل دووربگره‌ : خۆدوورخستنه‌وه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی وه‌ئاگاهاتن ، وه‌ك مۆبایل و ته‌له‌فزیۆن ، هه‌روه‌ك رێنماییمان ده‌كرێت گڵۆپه‌كان بكوژێنینه‌وه‌ .

• بیركردنه‌وه‌ له‌ خه‌ون : ئه‌گه‌ر هۆكاری وه‌ئاگاهاتنه‌كه‌ بریتی بوو بێت له‌ خه‌ونێكی بێزاركه‌ر یان دێوه‌زمه‌یه‌ك ، پێویست ناكان بیر له‌و خه‌ونه‌ بكه‌یته‌وه‌ و باشتره‌ هێمن بیت و هه‌وڵبده‌یت پشوو بده‌یت و نه‌چیته‌ وورده‌كاری ئه‌م خه‌ونه‌ .

• نان نه‌خواردن : هه‌رچه‌نده‌ هه‌ست به‌ برسییه‌تی بكه‌یت ، باشتره‌ خواردن نه‌خۆیت چونكه‌ نوستنه‌وه‌ زۆر زه‌حمه‌ت ده‌كات .

• خۆت له‌ دڵه‌ڕاوكێ دووربخه‌وه‌ : به‌ پێی توانا خۆت له‌ دڵه‌ڕاوكێ و دوو دڵی دووربخه‌وه‌ ، چونكه‌ زۆر بیركردنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خێرایی بخه‌ویت و تاكو به‌یانی زوو له‌ خه‌و هه‌ڵبستیت ئه‌مه‌ كاره‌كه‌ زه‌حمه‌تتر ده‌كات . باشتریشه‌ سه‌ریری كاتژمێر نه‌كه‌یت چونكه‌ سه‌رچاوه‌ی دڵه‌ڕاوكێیه‌ .