سیستەمی پەروەردەی ئەمریكا بزانن

06/02/2019 - 10:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، سیستەمی پەروەردە تاڕادەیەكی زۆر لامەركەزییە، بەپێی دەسەڵاتی دادوەری، هەر ویلایەتێك دەسەڵاتی دانان و جێبەجێ كردنی سیاسەتی پەروەردەی خۆی هەیە، ئەگەر نەبێتە هۆی پێشێلكردنی ئەحكامەكانی دەستور یان قانونی فیدڕاڵی.

ئاستەكانی دەسەڵات لە سیستەمی پەروەردە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەم شێوەیە دەبێت:
یەكەم/ لەسەر ئاستی حكومەتی فیدڕالی :
1. كۆنگرێس: دەسەڵاتی باڵای یاسادانانی وڵاتە، چەندین یاسا لەبواری پەروەردە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەخۆ دەردەكات.
2. وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی فیدڕاڵ: هەموو یاسا پەروەردەییەكان، كە لەلایەن گۆنگرێس دەرچوینە، جێ بەجێ دەكات، كارو چاڵاكییە سەرەكییەكانی وەزارەت بریتیین‌ لە بەڕێوەبردنی هاریكارییە داراییەكانی حكومەتی فیدڕاڵ، كۆكردنەوەی داتای پەروەردە، گرنگیدانی سەرنجی نەتەوایەتی لەسەر كێشە هەستیارەكان، جێ بەجێ كردنی یاسای ڕێگری جیاكاری.
دووەم/ لەسەر ئاستی ویلایەت :
1. ئەنجوومەنی یاسادانانی ویلایەت دەسەڵاتی دەركردنی یاسای گرنگی بۆ ئەنجوومەنی پەروەردەی ویلایەت هەیە، ئەنجوومەنی پەروەردە لەلایەن دەسەڵاتی یاسادانان یان لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردراون، ئەنجوومەنی پەروەردە بەرپرسیارە لە قبوڵكردنی سیاسەتەكانی پەروەردە لەسەرتاسەری وڵات، جگە لەمەش پێشینەكانی بودجە دیاری دەكات.
2. وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ویلایەت: كارەكانی بریتین لەمانەی خوارەوە:
1. بەرەوپێشبردنی پێوەرو پڕۆگرامەكانی خوێندن
2. پێدانی بڕوانا‌مەو مۆڵەت بە مامۆستاو شارەزایان.
3. دابەشكردنی كۆمەكی دارایی حكومەتی فیدڕاڵ و ویلایەت.
4. ڕاگەیاندنی ئەنجامی قوتابی بە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی فیدڕاڵ.
5. دیاركردنی كەمترین پێداویستی قوتابی بۆ دەرچوون.
6. بەڕێوەبردنی تاقیكردنەوەكانی سەرتاسەری ویلایەت.
لەسەر ئاستی پەروەردەی ناوچە خۆجێیەكان:
1. زۆربەی ویلایەتەكان دەسەڵاتی دەركردنی هەندێك سیاسەتی پەروەردە دەدەنە پەروەردە خۆجێیەكان، لەوانە دەسەڵاتی دیاریكردنی بودجەی قوتابخانەكان و پەیڕەوكردنی پڕۆگرامی خوێندن، نزیكەی (15) هەزار پەروەردەی خۆجێی لە ویلایەتە یەكگرتوەكان هەن، كە هەریەكەیان سەرپەرشتی دەسەڵاتی دادوەری قوتابخانە حكومییەكانی دەكات.
2. ئەنجوومەنی خۆجێی قوتابخانەكان: پەروەردەی ناوچە خۆجێیەكان، لەلایەن ئەنجوومەنی قوتابخانەكان بەڕێوە دەبرێن، كە كارەكانیان بریتین لە دیاریكردنی‌ بودجەو بەكرێ گرتنی مامۆستایان، ئامادەكردنی ڕاپۆرت لەسەر ئەنجامی قوتابیان، دیاركردنی مووچە، جێبەجێكردنی پڕۆگرامی خوێندن، ئامادەكردنی ڕاهێنانی مامۆستایان، هەماهەنگی گواستنەوەو، پاراستنی پیكهاتەو باڵەخانەی قوتابخانەو، كڕین و دابینكردنی كەلوپەل و پێداویستی قوتابخانە، زۆربەی منداڵانی ئەمریكا لە قۆناغی پێش قوتابخانەو شوێنی چاودێری منداڵان دەست بە خوێندن دەكەن، هەركە دەگەنە تەمەنی پێنج یان حەوت ساڵی، خوێندنی سەرەتایی بە خورتەكی و زۆری دەبێت‌، لە ڕووی یاساییەوە، قوتابی دەبێت تاكو تەمەنی (16) ساڵی لە قوتابخانە بێت، لەگەڵ ئەوەش لە هەندێك ویلایەت دەبێـت تا تەمەنی (18) ساڵی بێت، دوای تەواوكردنی خوێندنی دواناوەندی، قوتابیان دەتوانن درێژە بەخوێندنی زانكۆ بدەن.
سیستەمی پەروەردە لە ویلایەتە‌ یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندیی و خوێندنی باڵا پێكدێت، بەشێوەیەكی گشتی، هەر ویلایەتێك بەر پرسیارەتی خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی دەگرێتە ئەستۆ، وەزارەتی پەروەردە لە هەر ویلایەتێك سەرپەرشتی پڕۆگرامی خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی و پێداویستی قوتابیان و بودجەی دیاریكراوی ئەو ویلایەتە‌ دەكات.
هەرچی خوێندنی باڵایە جۆراو جۆرترو سەربەخۆترە، هەر ویلایەتێك زانكۆو كۆلێژی حكومی بەڕێوە دەبات، لەگەڵ ئەوەشدا، جیاواز لەم دەزگا حكومیانە، چەندین دەزگای تری تایبەتی قازانج نەویست و قازانج ویست هەن.
خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی :
بەرلەوەی بچێتە زانكۆ، قوتابی (12) ساڵ لە هەردوو قۆناغی سەرەتایی و دواناوەندی دەخوێنێت، واتا شەش ساڵ (1 – 6) لە قۆناغی سەرەتایی و شەش ساڵیش (7 – 12) لە قۆناغی دواناوەندی یان ئامادەیی دەخوێنێت.
خوێندنی دواناوەندی جۆراوجۆرە، ئەمەش زیاتر پەیوەستە بەو قوتابخانەیەی قوتابی هەڵیدەبژێرێت، بۆ نمونە خوێندنی ناوەندی دەكرێت دوو تا چوار ساڵ بێت (هەندێكجارلە قۆناغی 5-8، 6-8، 7-9) پێكدێت، دوای ئەمەش قۆناغی ئامادەیی دەست پێدەكات.
دوای تەواو كردنی (12) ساڵی خوێندن، بڕوانامەی ئامادەیی بەدەست دێنێت، قوتابی دەتوانێت درێژە بەخوێندنی زانكۆیی خۆی بدات.
سیستەمی پەروەردە بە چەند مۆدێل و سیستەمی پەروەردەیی تێكەڵاو جیادەكرێتەوە، بۆ هەندێك كەس، هەم سیستەمی لامەركەزی و هەم سیستەمی مەركەزییە.
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ئەمریكا ڕێنمایی بۆ قوتابخانەكان دەردەكات، بەڵام بەڕێوەیان نابات.
قوتابخانە حكومییەكان لەلایەن هەردوو حكومەتی فیدراڵ و جكومەتی ویلایەتەكە،‌ كۆمەكی دارایی دەكرێن، بەڵام قوتابخانە ناحكومییەكان لەلایەن پارەی قوتابیان و قەرزی قوتابی و مینحەو كاری خۆبەشی بەڕێوەدەبرێن.
تاقیكردنەوەكانی وەرگرتنی قوتابیان لەلایەن ڕێكخراوی تایبەت ئامادە دەكرێن و دەنوسرێن و دەپشكنرێن، بەپێ خواستی جۆری تاقیكردنەوەكە.
مامۆستایان لە ڕێگەی ڕاگەیاندنی ئاشكرا یان گفتوگۆی تایبەت دادەمەزرێن، پڕۆسەی بەكری گرتنی مامۆستایان چڕو پڕ پێشبڕكێیە، فەرمانبەرو مامۆستایانی بەش قسەی خۆیان هەیە، لە وەرگرتنی پاڵێوراوان، ستافی كارگێڕی بۆ دڵنیابوون لە بەشداری و دادپەروەری و یەكسانی هەلی پاڵێوراوان پڕۆسەكە هەڵدەسەنگێنێت، بۆ‌ هەڵبژاردنی شایستەیی پاڵێوراوان، پشت بە شارەزایی مامۆستاو دامودەزگا زانستە مرۆڤایەتییەكان و لێكۆڵینەوەو مینحەو ئەو توێژینەوانەی بۆ دەزگاكانی لێكۆڵینەوە بڵاوكراونەتەوە دەبەسترێت، گرنگیدان بەم مەرجانە، بەپێی قوتابخانەكان گۆڕانكاری بەسەردێت.
تایبەتمەندییەكی تری سیستەمی پەروەردە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بریتییە لە پەیڕەوكردنی شێوازی نەرم و نیانی یان نەرم نواندن بۆ تاكی قوتابی.
قوتابی ئازادە لە هەڵبژاردنی بواری خوێندن و ئەو كۆرسانەی خوێندن دەیەوێت هەڵیانبژێرێت.
زۆربەی قوتابیان چاڵاكانە بەشدارن لە بڕیاردان لەسەر هەڵبژاردنی زانكۆو كۆلێژی خواستی خۆیان، ئەو بڕیارانەش بەپێی حەزو خولیای قوتابی و بارو گوزەرانی ئابورییان دەبێت.
جەخت لەسەر ناساندنی بابەت و گەشەپێدانی بەهرەی بواری جۆراوجۆر دەكرێتەوە، ئەمەش هەندێكجار بە پەروەردەی زانستی مرۆڤایەتی باسدەكرێت و پێكدێت لە چەند كۆرسێك لەم بەشە، وەك مێژوو زانست و ماتماتیك و فەلسەفەو، هتد، كە هەموو قوتابیان تەواوی دەكەن.
لە دامودەزگا تایبەتەكاندا، دەستەی ئەمیندارانی زانكۆ، سەرۆك و ڕاوێژكاران دادەمەزرێنن، كەچی لە زانكۆ تایبەتەكاندا، دەستەیەك لە پەروەردەی وڵات و دەستەیەك لە دادوەران یان هاوتاكەی سەرۆك و ڕاوێژكاری زانكۆ ‌دادەمەزرێنێنن.
جێگری ڕاوێژكارو وەكیل و جێگیری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری ئەكادیمی سەرپەرشتی پڕۆسەی ئەكادیمی كۆلێژو بەشە جۆراوجۆرەكان دەكەن.
ڕاگر بەشێوەیەكی گشتی سەرپەرشتی كۆلێژو بەش و پڕۆگرامی پێشكەشكراو لەلایەن زانكۆو كۆڵێژەكان دەكات.
سەرۆكایەتی بەش كاروباری بەشە ئەكادیمییە جیاجیاكانی هەر كۆلێژو پڕۆگرامێك بەڕێوە دەبات.
دەستەی مامۆستایان بەرپرسیارن لە فێركردن و لێكۆڵینەوە.
یاریدەدەرانی وانەبێژ، كە لەلایەن بەش و كۆلێژەكان دامەزراون بەرپرسیارن لە وانەبێژی و لێكۆڵینەوەو ئەركی كارگێڕی.
كۆلێژو ستافی كارگێڕی پڕۆفێشناڵ بەرپرسیارن لە ڕاوێژكاری ئەكادیمی قوتابییە تازەكان، زۆربەی جار لەگەڵ قوتابیانی ڕاهێنراو ئاست بەرز تایبەت بەم بوارە كاردەكەن.

پێكهاتە كارگێڕییەكان
هەر دامودەزگایەك ساڵنامەی ئەكادیمی خۆی و كۆرسات و ژمارەی قوتابیانی دیار دەكات، كاتێك بڕیار دەدەی لە شوێنێك درێژە بەخوێندن بدەیت، دەتوانی سەیری وێب سایتی شوێنەكە بكەیت، قسە لەگەڵ ڕاوێژكاران و قوتابیان بكەیت، ماوەی كۆرسەكە لەبەرچاو بگریت. 

 


رۆژنامەی هەولێر

 

 

ئـ . كـ