له‌ پێنج ساڵی داهاتوو جیهان گەرمتر دەبێت

07/02/2019 - 15:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

ده‌زگایه‌كی كه‌شناسی پێشبینی ده‌كات پێنج ساڵی داهاتوو پلەکانی گەرما لە جیهاندا بەرزتر ببێتەوە.

نوسینگەی مێت لەگەڵ رێکخراوی کەشناسی جیهان و هەردوو دەزگای ئەمریکی NASA وNOAA هاوڕابوون لەسەر ئەوەی ساڵی ٢٠١٨ چوارەم گەرمترین ساڵبووە لە مێژوودا.

ئەویش لەدوای ئەوەدێت ساڵی ٢٠١٦ بە گەرمترین ساڵ و ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٧ بە دووەم و سێهەم گەرمترین ساڵ لە مێژوودا تۆمارکرابوون.

دەزگاکانی کەشناسی ئەوەشیان ڕاگەیاندووە، ساڵی رابردوو پلەی گەرمی مامناوەند لە جیهاندا ١٤.٦٩ پلەی سیلیزی بووە و بەوجۆرەش ٠.٧٩ پلەی سیلیزی لە پلەی گەرمی مامناوەندی سەدەی ٢٠هەم بەرزترە.

ئاماژەش بەوەکراوە، چەند ساڵی رابردوو گەرمترین ساڵبووە لە وڵاتانی ئەوروپا،و لە ساڵی ١٨٨٠وە پلەی گەرمی لەوجۆرە تۆمار نەکراوە.

ر.ق