تەرمی مۆمیاكراو دۆزرایەوە

08/02/2019 - 08:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

لەناوچەیەكی وڵاتی میسر كۆمەڵێك تەرمی مۆمیاكراو دۆزرانەوە، ئەوەش یەكەم دۆزینەوەی شوێنەواری بووە لە ساڵی (2019).

بەپێی هەواڵێكی پێگەی ئەهرام، لە یەكەمین دۆزینەوەی شوێنەواری لەساڵی (2019) دا لە میسر، (40) تەرمی مۆمیاكراو دۆزرانەوەو وەزیری شوێنەواری میسریش دەڵێت، بەشێكیان ژن و منداڵن.

لە یەكێك لە ناوچەكانی مینا گۆڕستانێك لە ناوچەی (تونای جەبەل) لە پارێزگای مینا دۆزرایەوە كە پڕبوون لە تابووتی بەردین و لەناو ئەو تابووتانەش تەرمی مۆمیاكراو هەبوون.

وەزیری شوێنەواری میسری ئەوەشی راگەیاندووە، (10) لەو (40) تەرمەی مۆمیاكرا بوون، منداڵ بوون و ئەوانی تریش ژن و پیاو بوون.

وەزارەتی شوێنەواری میسری لە بەیاننامەیەكیدا زانیاری زیاتری لەسەر دۆزینەوەكە ئاشكرا كردووە، كە لێكۆڵەرانی شوێنەوار تیمێكی میسری بووینە، لە ناوچەكە سێ ڕێڕەو هەبووە كە هەر هەموویان بەرەو گۆڕستان دەڕۆیشتن.

ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای شوێنەواری میسر ئاماژەی بەوەداوە، كە ڕێگەی لە گۆڕنان لەنێوان ئەو (40) تەرمە مۆمیاكراوە جیاواز بوون، تێیاندا بوو لە ناو خانووی بەردین و هەبوون لە ناو خانووی دار، مۆمیا كرابوون، هەشبوو لەسەر زەوی مۆمیا كرابوو.

جێگەی باسە، دوای چەندین ساڵ لە گەڕان و پشكنین و دۆزینەوەی سەدان تەرمی مۆمیاكراو گۆڕستان و ناوچەی شوێنەواری، هێشتا ماوە ماوە لە میسر ناوچەی شوێنەواری دەدۆزرێتەوە.

 

 

ئـ . كـ