مێژووی تۆماركردنی یەكەم سەرپێچی ئۆتۆمبێل بزانن

08/02/2019 - 10:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

لە ساڵی (1896)دا یەكەم سەرپێچی تیژڕەوی لە جیهاندا تۆماركراوە، لەو كاتەشەوە سزای شوفێر لەسەر تیژڕەوی بۆتە ڕێوشوێنێكی ئاسایی ‌و لە هەموو جیهاندا پەیڕەو دەكرێت.

لەسەرەتای ساڵی (1896) دا لە وڵاتی بەریتانیا بەپێی یاسا شوفێر پابەندكرابوو كە ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەكانی لەندەن بە خێرایی (3) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا لێبخوڕن ‌و ئاڵایەكیش دەكرا بەئۆتۆمبێلەكانەوە بۆ ئەوەی پیادەكان ئاگاداربكرێنەوە لەوەی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام بوونی هەیە.

لەڕۆژی (28/1/1896) دا لەندەن ڕووداوێكی مێژوویی بەخۆوە بینی كاتێك یەكەم بازرگانی ئۆتۆمبێل لەو كاتەدا (والتەر ئارنۆڵد) ئۆتۆمبێلێكی جۆری (بێنز) ی بەخێرایی (13) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا‌و بەبێ‌ بوونی ئاڵای تایبەت بە هۆشیاركردنەوەی پیادەكان لەسەر شەقامەكانی لەندەن تاقیدەكردۆتەوە، لەو كاتەدا یەكێك لەپیاوانی پۆلیس ئەو سەرپێچییەی ئارنۆڵدی بینی ‌و بە ماتۆڕسكیلەكەی بۆ ماوەی (8) كیلۆمەتر دوایكەوت ‌و گرتیەوە‌و سزای سەرپێچی تیژڕەوی بەبڕی (1) یەك شیلینگ كە دەكاتە پێنج دۆلار‌و نیوی ئێستای سەپاند بەسەریدا.

دوای ئەو ڕووداوە لێپرسراوانی ئەو وڵاتە یاساكانی هاتوچۆیان گۆڕی بەجۆرێك كە زۆرترین تیژڕەوی ڕێگە پێدراو (20) كیلۆمەتر بێت لە كاتژمێرێكدا، بەبۆنەی دەركردنی ئەو یاسایەشەوە پێشبڕكێیەكی ئۆتۆمبێل لە لەندەنەوە بۆ شاری برایتۆن ڕێكخرا‌و (والتەر ئارنۆڵد) بەشداری لە پێشبڕكێكەدا كردو‌و پلەی یەكەمی بەدەست هێنا‌و ئەو پێشبڕكێیە هەموو ساڵێك لەو وڵاتەدا ئەنجامدەدرێت.

 

 

ئـ . كـ