ئەم 10 هەنگاوە لەگەڵ منداڵەكانتان بدەن

26/02/2019 - 10:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

هەموو دایك و باوكێك ئارەزوو دەكەن منداڵەكەیان بە باشترین شێوە پەروەردە بكەن و لە داهاتوودا كەسێكی باش و سەركەوتووی لێدەربچێت.

یەكێك لەو ڕێگە سادانەی كە كاریگەرییەكی زۆری هەیە لەسەر باش دروستكردنی كەسێتی منداڵ و بەهەمان شێوە مانەوەی ئەو منداڵە وەك كەسێكی تەندروست لەڕووی كۆمەڵایەتی و كەسییەوە لە داهاتوو گەورەبوونیدا، بەكارهێنانی چەند ڕستەو ئامۆژگارییەكە كە ڕۆژانە پێویستە بیری منداڵەكە بخرێتەوەو لەلایەن دایك و باوكییەوە گوێی لێبێت.

ئەو (10) ڕستەیەی پێویستە ڕۆژانە بە منداڵەكەتی بڵێیت ئەمانەی خوارەوەن:

1. تۆ زۆر نایابیت : ئەمە وایان لێدەكات لە تەمەنێكی كەمەوە باوەڕیان بە خۆیان بێت.

2. خۆشمدەوێیت : بۆ ئەوەی بزانن چەندە ڕەقیش بیت لەگەڵیان تۆ هەر خۆشت دەوێن.

3. نەرم بە لەگەڵ خەڵك : فێری نەرمی و بەزەییان بكە لە كردارەكانیاندا.

4. ئەوە بڕیاری خۆتە : با فێری ئەوە بن پشت بەخۆیان ببەستن.

5. باسی ڕۆژەكەتم بۆ بكە : بۆ ئەوەی بزانن تۆ بەلاتەوە گرنگە چی ڕوویداوەو هەست بە پارێزراوی بكەن.

6. هەڵسوكەوتت دەبێت ڕێك بێت : ئەمە شتێكی گرنگە لە منداڵییەوە فێری بن و بۆ گەورەیی لەگەڵیان بێت.

7. سوپاسگوزار بە : بە پێشاندانی ئەوەی تۆ سوپاسگوزاریت بەوەی هەتە منداڵەكەشت لەتۆوە فێردەبێت. 

8. ئارەزوو دەكەیت چی بكەیت ؟ فێریان بكە بڕیار بدەن لە تەمەنێكی كەمەوە، بەڵام لە هەمان كاتدا نەرمیش بنوێنن.

9. ڕاستییەكە بڵێ : فێری بەهاو ڕاستگۆییان بكەو متمانە بەخۆبوونیان بەرز بكەرەوە.

10. هەرگیز كۆڵ مەدە : منداڵەكانت فێری گرنگیدان بەخۆداگرتن بكە تاوەك دەگەنە ئامانجەكانیان و هەموو هەوڵێكی بۆ بدەن.