درێژترین ماوەی نەشتەرگەری بزانن

09/03/2019 - 09:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

بۆ لابردنی گرێی سەر مێشك بۆ نەخۆشێك، نەشتەرگەرییەك ماوەی (32) كاتژمێری خایاندو بە سەركەوتوویی ئەنجام درا، كە تێیدا سێ پزیشكی نەشتەرگەری گشتی و شەش پزیشكی سڕكردن و هەشت پەرستیار بەشداربوون.

پزیشكان نەشتەرگەریەكەیان بە شێوەی شەش بەش ئەنجامدا بۆ لابردنی بەشەكانی گرێی سەرمێشك، نەشتەرگەریەكە لە كاتژمێر (8:30) ی رۆژی شەممەی رابردوو تاكو رۆژی یەكشەممەی دواتر خایاند.

لەم بارەیەوە میدیاكانی چینی بڵاویانكردەوە، كە نەشتەرگەریەكە بە درێژترین ماوە هەژمار دەكرێت، كە لە نەخۆشخانەی (فۆجیان) ی زانكۆی پزیشكی ئەنجامدرا.

 

 

ئـ . كـ