ئەم پیشانە لەناو دەچن

12/03/2019 - 10:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەكنەلۆجیای بەردەوام، لەماوەی (20) ساڵی داهاتوودا، چەند پیشەو كارێك بەتەواوەتی لەناودەچێت.

بەگوێرەی پێگەی (Top Gear Up) لەگەڵ بەرەو پێشچوونی تەكنەلۆجیای رۆبۆتەكان، شوێنی مرۆڤ نابێتەوە لە زۆرێك لە پیشەكان، ئەمەش ئەو (10) پیشەیەن كە لە (20) ساڵی داهاتوودا لەناودەچن و نامێنن.

یەكەم : ئەمینداری كتێبخانەكان: لەگەڵ پشت بەستن بە ئەرشیفی ئەلیكترۆنی، ژمارەی ئەمینداری كتێبخانە گشتییەكان لەجیهاندا زۆر كەمبۆتەوە.

دووەم: چاپكردنی گۆڤارەكان: بەهۆی پشت بەستن بە زانینی و خوێندەوەی هەواڵەكان لەڕیگەی تۆڕی ئینتەرنێتەوە، چاپكردنی گۆڤاری كاغەزی لە لەناوچووندایە.

سێیەم: خزمەتگوزاری پۆستەكان: بەهۆی ئەوەی كە لەئێستادا زۆربەی خزمەتگوزاری پۆستەكان دەگاتە بەكارهێنەر لەڕێگەی پۆستی ئەلیكترۆنییەوە، خزمەتگوزاری پۆستەكان كەمبۆتەوە.

چوارەم: بریكارەكانی گەشتكردن: دوای ئەوەی تەكنەلۆجیا ئیشوكاری مرۆڤی تێپەڕاند لەئێستادا زۆرێك دەستبەرداری بریكارەكانی گەشتكردن بوونە.

پێنجەم: كرێكارەكانی كۆكردنەوە: لەگەڵ دەستپێكردنی پیشەی كۆكردنەوە لەساڵی (1902) ەوە، لە كەرتی دروستكردنی ئۆتۆمبێل، بەڵام بەهۆی پشت بەستن بە رۆبۆتەكان بۆ راپەڕاندنی ئەركەكان، لەئێستادا پشت بەستن بە پیشەی كرێكارەكانی كۆكردنەوە كەمبۆتەوە.

شەشەم: بازاڕكردن لەرێگەی تەلەفۆنەوە: دوای ئەوەی بازاڕكردن لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە بووە كلتورێكی كۆمەڵایەتی، لەئێستادا بازاڕكردن لەرێگەی تەلەفۆنەوە، لە لەناوچووندایە.

حەوتەم: كاشێر: لەگەڵ بەكارهێنانی تەكنەلۆجیا لە ماركێت و مۆڵەكان بۆ كێشكردنی سەوزەو میوەو كەرەستەو شتەكانی دیكەو زانینی نرخەكە، لە (20) ساڵی داهاتوودا پیشەی كاشێر نامێنێت.

هەشتەم: داربڕەكان: لەگەڵ گۆڕانكاری كەشوهەواو زیادبوونی هەستی مرۆڤ و بۆ پاراستنی زەوی، لەم چوارچێوەدا جیهانی كاغەزو دەستنووسین دەگۆڕێت بۆ جیهانی هەژمارو نووسین لەڕێگەی ئامێرە زیرەكەكانەوە.

نۆیەم: پارە گۆڕین لە بانكەكان.

دەیەم: كرێكارەكانی رستن و چنین.

 

 

ئـ . كـ