گوگڵ بەشداری كارەساتەكەی موسڵ دەكات

23/03/2019 - 08:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

وێب سایتی بەناوبانگی جیهانی (گوگڵ) لەلاپەڕەی سەرەكی خۆی، نیشانەیەكی ڕەشی داناوە، ئەوەش وەك دەربڕینی هاوسۆزی بۆ كارەساتەكەی شاری موسڵ.

لاپەڕەی سەرەكی گوگڵ لەبەشی خوارەوەی ئاماژەیەكی رەشی داناوەو نووسیویەتی، یادەوەری قوربانیانی بەلەمەكەی موسڵ.

كۆتایی هەفتەی رابردوو بەلەمێك لەدوورگەی گەشتیاری شاری موسڵ ژێرئاو كەوت و بەپێی زانیارییەكان زیاتر لە (100) كەس بوونەتە گیانیان لەدەستداوەو بەدەیان كەسی تریش بێسەروشوێنن.