ئەم سورەتانەی قورئان بخوێننەوە، لەمانە بەدووردەبن

28/03/2019 - 10:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز لەهەموو كاتێك و بۆ هەموو دەمێك كاریگەری ئەرێنی زۆر بەسوودی لەسەر دڵ و دەروون هەیە، بەپێی فەرموودەكانی پێغەمبەری سەردار (صلی الله علیه وسلم) خوێندنەوەی هەر پیتێكی قورئانی پیرۆز (10) پاداشتی لای خوای گەورە هەیە، زانایانیش دەڵێن : خوێندنەوەی ئەم سورەتانەی قورئان ئەم كاریگەریانەی هەیە.

1. سورەتی (ئەلفاتیحە) : دەتپارێزێت لە توڕەبوونی خوا

2. سورەتی (ئەلدوخان) : دەتپارێزێت لە ناخۆشییەكانی ڕۆژی دوایی

3. سورەتی (ئەلواقیعە) : دەتپارێزێت لە هەژاری 

4. سورەتی (ئەلـمولك) : دەتپارێزێت لە ئازاری ناو گۆڕ

5. سورەتی (ئەلكەوسەر) : دەتپارێزێت لە دوژمنداری

6. سورەتی (ئەلكافیرون) : دەتپارێزێت لە كوفر لە كاتی مردن

7. سورەتی (ئەلئیخلاس) : دەتپارێزێت لە دووڕوویی 

8. سورەتی (ئەلفەلەق) : دەتپارێزێت لە حەسوودی 

9. سورەتی (ئەلناس) : دەتپارێزێت لە دڵەڕاو كێی و قەلەقی

10. سورەتی (یاسین) : دەتپارێزێت لە تینوێتی ڕۆژی قیامەت