بۆچی منداڵان درەنگ قسە دەكەن ؟؟

10/04/2019 - 09:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

1. سەیركردنی تەلەفزیۆن؛ زۆر منداڵ هەن بۆ ماوەیەكی درێژ سەیری تەلەفزیۆن دەكەین، بەتایبەت ئەو كەناڵانەی كەمترین قسەیان تێدا دەكرێت، واتە زیاتر مۆسیقاو جوڵەن. 

2. دووبارەكردنەوەی وشەكان بەهەڵە؛ هەندێ لە منداڵان كاتێك فێر وشە دەبن بەهەڵە وەریدەگرن و هەر بەهەڵەش دەیڵێنەوە، بەبێ ئەوەی دەوروبەری بۆی راست بكەنەوە. 

3. هەبوونی كێشە لە گوێچكەكان؛ كاتێك كێشە لەهەر بەشێكی گوێچكەكان هەبێت، دەنگەكان بە گونجاوی و وەك خۆ نەبستێت، ئەوا منداڵ تووشی كەمدووی دەكات. 

4. قسەنەكردن لەگەڵ منداڵ؛ لە مانگەكانی سەرەتایی تەمەنیدا بەبیانووی كە هیچ شتێك نابیستێت یان ناتوانی پەرچەكرداری هەبێ، زۆرێك لەخێزانەكان كەم قەسەیان بۆ دەكەن، بۆیە ئەمە وا دەكات وشە لە مێشكیدا خەزن نەبێت، كە دەبێتە ساڵێكیش ناتوانێ دەست بەقسەكردن بەكات. 

5. تێكەڵاونەبوونی منداڵ لەگەڵ منداڵانی تر، بەشێك لەخێزانەكان بەبیانووی جۆراوجۆرو ترسان لە هەندێ رەفتار، منداڵەكانییان تێكەڵاوی منداڵانی كۆڵان یان دەوروبەر ناكەن، ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازی فەرهەنگی وشەكان. 

6. فێركردنی چەند زمانێك لە یەك كاتدا، كاتێك خێزانەكان بەبێ بەرنامەو بە هەڕەمەكی هەر لە تەمەنێكی زوودا دەیانەوێ چەند زمانێك فێرە منداڵەكانیان بكەن، فشارێكی زۆریان دەخەنە سەر، ئەمە وادەكات منداڵ توانی كۆنتڕۆڵ كردن و رێكخستنی ئەو زمانە جیاوازانەی نەبێت و پاشەكشە بكات. 

7. كاتێك منداڵ لەماڵەوە داوای شتێك دەكات، دەوروبەرەكەشی وەڵامی نادەنەوە، تەنیا بە زمانی ئاماژە دەڵێن وا لەوێیە، واتە تەنیا ئاماژە بە شوێنەكە یان شتەكە دەكەن، بۆ نموونە منداڵێك دەڵێت دایكە یارییەكەم لە كوێیە ؟ دایكی تەنیا ئاماژەیەك بۆ هەڵۆكە بكات. 

8. ناو نەهێنانی شتەكان؛ دەبێت ئەو شتانەی منداڵ رۆژانە دەیانبینێت یان بەكاریان دەهێنێت، لەلایەن دەروروبەرییەوە ناوی شتەكانی پێبگوترێت وەك ئەمە (كورسییە، كراسە، دەستەوانەیە، پێڵاوە، كەوچكە، دەرگایە)، چونكە ئەو شتانە لە زاكیرەی منداڵدا بەوێنە هەیە، دەبێ ناوەكانیشیان بزانێت، بۆ ئەوەی خەزنی بكات.