ئەكتەرێكی بەناوبانگ كۆچی دوایی كرد

11/04/2019 - 08:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەكتەرێكی بەناو بانگی میسری بەهۆی نەخۆشییەوە لەتەمەنی (74) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

(مەحمود جوندی) یەكێك لەئەكتەرە بەناوبانگەكانی میسر لەچەند رۆژی رابردوو، دۆخی تەندروستی ئاڵۆز بوو، لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی ئەو وڵاتە خەوێندرابوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆش گیانی سپاردو كۆچی دوایی كرد.

جوندی بەدرێژایی دەیان ساڵی رابردوو بەشداری كردووە لەچەندین دراماو فیلمی سینەمایی و لەسەر ئاستی جیهان ناوبانگێكی زۆری هەبوو.

هەر ئەمڕۆ تەرمی (مەحمود جوندی) لەمزگەوتی (شێخ عەبدولحەكەم) لەشار (ئەبو مەتامیر) ی پارێزگای (بوحەیرە) نوێژی لەسەر دەكرێت و ئەسپەردەی خاك دەكرێت.