گوندێك بەناوی ترامپەوە دەكرێت

24/04/2019 - 10:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند كە گوندێك لەناوچەی جۆلانی باكوور بە ناوی ترامپەوە ناو دەنێرێت.

رۆژنامەی (جیرۆزالیم پۆست) نوسیویەتی، (بنیامین نەتنیاهۆ) سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل وەك قەرەبوو كردنەوەی پاڵپشتییەكانی سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: گوندێك لەناوچەی جۆلان بە ناوی ترامپەوە دەنرێت.

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەم بارەیەوە وتی: بە زوویی ئەو پرسە بۆ پەسەند كردن لەلایەن دەوڵەتەوە دەهێنینە ئاراوە.

ئەمە لە حاڵێكدایە كە (دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا لە هەوڵێكداو بە پێچەوانەی بڕیارنامەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان دەسەڵاتی ئیسرائیل بە سەر بەرزاییەكانی جۆلانی بە فەرمی ناساند.