دوو هونەرمەندی كورد بەرهەمێكی نوێ لەمانگی ڕەمەزاندا بڵاودەكەنەوە

28/04/2019 - 10:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ



دوو هونەرمەندی گەنجی كورد بەرهەمێكی نوێ لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا بڵاودەكەنەوەو لە ئێستاشدا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی كلیپێكەن.

 

لەو بارەیەوە هونەرمەند خەلیل شەكرالی بەكوردیوی ڕاگەیاند: بەپشتیوانی خودای گەورە بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان كلیپێك لەژێرناونیشانی " تەمەننای ویساڵ" پێشكەشی هاوڵاتیان دەكەین.


هەروەها ووتیشی: كلیپەكە هونەرمەند بەرزان ئەیوب كاری ئاواز و دانانی بۆ كردووە لە ستۆدیۆی ریكۆرد و لە ئێستا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی كلیپەكەین و لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا بڵاوی دەكەینەوە.

 

س ب