سێ‌ هەزار مافور لەمزگەوتی پێغەمبەر رادەخرێت

30/04/2019 - 11:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

سەرۆكایەتی گشتی كاروباری مزگەوتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ئامادەكارییەكانی تەواوكردووە بۆ گۆڕینی مافووری مزگەوتی پێغەمبەر وەك ئامادەباشی بۆ پێشوازیكردن لە مانگی پیرۆزی رەمەزان.

رۆژنامەی عوكازی سعودی بڵاویكردۆتەوە، سەرۆكایەتی گشتی كاروباری مزگەوتی پێغەمبەر، سێ هەزار مافووری مزگەوتی پێغەمبەر دەگۆڕێت.

سەرۆكی بەشی مافوور لە سەرۆكایەتی گشتی كاروباری مزگەوتی پێغەمبەر، (بەندەر حوسێنی) رایگەیاند، سەرجەم مافوورە كۆنەكانی ناو حەرەمی مزگەوتی پێغەمبەرو رەوزەی شەریف، بەشەكانی ئافرەتان، گۆڕەپانی سەلام و گۆڕەپانی بەرامبەر پەیژەی ژمارە (10)، هەروەها گۆڕەپانی بەقیع، پێشەوەی فراوانكردنەكانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا و حەسوەی یەكەم دەگۆڕن.

حوسێنی ئاماژەی بەوەشدا كە مافوورەكانی فراوانكردنەكانی مزگەوتی پێغەمبەرو سەربان و گۆڕەپانی دەرەوەی ئافرەتان چاكدەكرێنەوەو دواتر دەشۆردرێن.

سەرۆكی بەشی مافوور لە سەرۆكایەتی گشتی كاروباری مزگەوتی پێغەمبەر ئاشكراشیكرد، ئەمساڵ بۆ یەكەمجار ژمارەیەك مافوور رادەخەن كە توانای لە خۆگرتنی چوار ریز موسڵمانی هەیە.