چۆن توانای چارەسەركردنی گرفتەكانت دەبێت ؟؟

03/05/2019 - 09:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

گرفت: ڕاستنەگوتن (درۆ)ـی منداڵ.

ڕێنمایی:

پێدانی ئەمان و دڵنیایی، منداڵ هەرگیز درۆ ناكات ئەگەر لە ژێر ترس و هەڕەشەو فشاردا نەبێت، كاتێك هەست بە ئەمان دەكات، ئینجا بەهای ڕاستگۆیی لای گەشە دەكات

گرفت: درەنگ خەوتنی منداڵ:

ڕێنمایی:

بە منداڵەكەت مەڵێ زوو بخەوەو زۆر لەسەر تووند بیت، بەڵكو خۆت زوو بخەوە، كەشێكی خەوتن دروست بكە، بۆ ئەوەی ئەویش بخەوێت.

گرفت: گریانی منداڵ.

ڕێنمایی:

هەوڵمەدە كات بە ژیر كردنەوەی بەفیڕۆ بدەی، بەڵكو بڵێ سەیری ئاسمان بكە ئەو كوترە یان ئەو باڵندە چەند جوانە، خۆی ژیر دەبێتەوە، چونكە لە ڕووی فسیۆلۆژییەوە كاتێك مرۆڤ دەگرێ، سەیری خوارەوە دەكات، بەسەر هەڵبڕینی بارودۆخەكە دەگۆڕێت.

گرفت‌: منداڵی دەم بە جنێو.

ڕێنمایی:

بەسەریدا هاوار مەكە، هەوڵبدە دەوروبەریشی زمانیان پاك بكەنەوە لە جنێوو قسەی نادروست، بۆ ئەوەی لێوەوەی‌ فێرببێت.

گرفت‌: شەركردن لەگەڵ برا بچووكەكانی.

ڕێنمایی:

هەرگیز بە برا بچووكەی بەراوردی مەكە، بە شێوەیەكی یەكسان و هاوسەنگ خۆشەویستیان پێبدە.

گرفت‌: ئەو منداڵانەی خواردن باش ناخۆن.

ڕێنمایی:

هەرگیز لێی تووڕەمەبە، هەوڵبدە شێوازی نانخواردن لەگەڵی بگۆڕی بەیاری و پێشبڕكێ، هەروەها خواردنەكان بە میوەی ڕەنگاو ڕەنگ بڕازێنەوە.

گرفت: منداڵی لاسار.

ڕێنمایی:

لە كاتی لاساری منداڵەكە تۆش لاسار مەبە، چونكە چی ببینی ئەو دووبارە دەكاتەوە، بۆیە سۆزو خۆشەویستی زیاتری پێبدە.

گرفت: گریانی منداڵ لەكاتی لەخەو ڕابوون.

ڕێنمایی:

بە ئارامی دەست بەسەریدا بێنە، بە نەرمی و سۆزەوە ناوی بێنە، ناوی خوا بێنە، نەوەك بەسەریدا هاوار بكەی.

گرفت‌: منداڵ كاتێك لەقسەكردن زمانی دەگیرێ.

ڕێنمایی:

مەدحی بكەو زیاتر هانی بدە، لەكاتی قسەكردنی گاڵتەی پێمەكە، هەروەها بیبە لای پسپۆڕێكی زمانگیران بۆ ڕێنماییكردنی.

گرفت‌: منداڵی زۆر تووڕە.

ڕێنمایی‌:

وەك ئەو تووڕە مەبە، ڕەتیشی مەكەوە، بەڵكو هەوڵبدە ئەو بارودۆخەی تێیدایە بگۆڕیت و وروژێنەرەكان بسڕەوە

گرفت‌: گرفتەكانی بەردەم فێربوون.

ڕێنمایی:

پشتگوێی مەخە، بیبە لای پسپۆڕێكی دەروونی، بۆ ئەوەی سەرچاوەی گرفتەكان دیاری بكات، هەروەها بە تەكنیكەكانی خوێندنی ئاشنای بكات.

گرفت‌: دەركەوتنی نیشانەكانی پێگەیشوویی و هەرزەكاری.

ڕێنمایی:

فێری پاكوخاوێنی بكە، هانیبدە كە متمانەی بەخۆی هەبێت، هەوڵبدە شێوەو دەنگی خۆی پەسند بكات و یاری پێمەكە.

گرفت‌: هۆگری بە یارییە ئەلیكترۆنیەكان.

ڕێنمایی:

هەوڵبدە هەنگاو بەهەنگاو سەعاتی یاریەكانی لێ كەمبكەیتەوە، نەوەك لەناكاودا ڕێگری لێبكەی، پاشان جێگرەوەیەكی باشی بۆ دابنێ بۆ یاری كردن

گرفت‌: منداڵی پڕ جووڵە.

ڕێنمایی:

بەیاری و شتی كرداری سەرقاڵی بكە، شیرینی، شوكلاتەو خواردنەوە گازییەكانی لێببڕە، ئەمانە جووڵەی زیاتر دەكەن، چونكە ڕێژەی شەكریان زۆر تێدایە.

گرفت‌: منداڵی كەسایەتی لاواز.

ڕێنمایی:

متمانەی پێبكە، بەرپرسیارەتی بخە سەرشان، هانی بدە، لاوازییەكانی مەخە بەرچاو، بیخەرە یانەیەكی وەرزشی كە كاریگەری گەورەی لەسەر لایەنی دەروونی و جەستەیی هەیە.

گرفت‌: مژینی پەنجەو نینۆك خواردن.

ڕێنمایی:

منداڵەكەت پێویستی بە ئەمانی زیاتر هەیە، ئەو لەشتێك دەترسێ، هەڕەشەیەكی لەسەرە، دەبێ ئەو هەڕەشەیە لاببەی.

چەند گرفتێك و ڕێنمایی

گرفت: كاتێك گرفتێكی دەروونی یا خێزانیت هەیە.

ڕێنمایی:

خۆت شپرزە مەكە، دامەنیشە مێشكی خۆت بە بیركردنەوەی نەرێنی ئاڵۆزو جەنجاڵ بكەی یان خۆت تووشی خەمۆكی بكەیت بەڵكو بە ئارامی و بە هێمنی بیر لە چارەسەركردن و یارمەتی وەرگرتن بكەرەوە بۆ كێشەكەت.

گرفت: كاتێك تووشی دڵتەنگی دەبێت.

ڕێنمایی:

هەوڵبدە ئەم شوێنە جێبێڵیت و برۆیت بۆ باخچەیەك، بازاڕێك، شوێنێكی گشتی یان لای كەسێكی خۆشەویستت.

گرفت: كاتێك ترس لە تاریكی یاخود لە تەنیایی بۆت دروست دەبێت.

ڕێنمایی:

دڵنیابە ئەم ترسە خۆتی و خۆت دروستت كردوە، هیچ لە ئارا نیە، بۆیە روبەروی ئەم ترسە ببەرەوە، هەوڵدە زاڵبی بەسەریدا.

گرفت: ئەگەر كەسێكی شەرمنی و شەرمنی بەسەرتدا زاڵە.

ڕێنمایی :

لایەنی ڕۆشنبیریت بەهێزكە، تەنیا مەبەو گۆشەگیر مەبە، ڕای خۆت دەربڕە لە كۆڕو كۆبوونەوەكان.