گەورەترین مزگەوت لەسەر ئاستی توركیا لە ئیستەنبوڵ كرایەوە

04/05/2019 - 10:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

بەبەشداری دەیان سەركردەو كەسایەتی ئیسلامی جیهانی لە شاری ئیستەنبوڵ، مزگەوتی چاملیگا كرایەوە، كە لە ئازاری (2013) ەوە لەسەر شێوازی سەردەمی عوسمانیەكان دەست بەدروستكردنی كراوە.

مزگەوتەكە لەسەر ڕووبەری (15) هەزار مەتر چوارگۆشە دروستكراوەو (63) هەزار نوێژ خوێن لە خۆدەگرێت و هۆڵی كۆبوونەوەی تێدایەو لەگەڵ مۆزەخانەیەكی شوێنەواری ئیسلامی و كتێبخانەی گشتی و پێشانگای هونەری و گۆڕەپانی ئۆتۆمبێل.

مزگەوتەكە (6) منارەی گەورەو بەرزی هەیە كە چوار دانەیان بەرزیەكەیان (107) مەترەو دوانەكەی تریش (97) مەترەو بەرزی گۆمەزەكەی (72) مەترەو پانیەكەی (34) مەترە.

لە دەوروبەری مزگەوتەكە بە ڕووبەری (30) دۆنم باخچەو سەوزایی دروستكراوەو بەشێكی مزگەوتەكەش بەسەر دەریای مەڕمەڕەدا دەڕوانێت.