شوێنەواری ئامۆزای مرۆڤ دۆزرایەوە

06/05/2019 - 09:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

ئێسكی ئەو چەناكەیەی لە ئەشكەوتێكدا لەبەرزاییەكانی تیبت لە چین دۆزراوەتەوە زانیاری سەرسوورهێنەر لەسەر مرۆڤی دێنیسۆڤان دەدات كە بەئامۆزای مرۆڤی نیاندرتاڵ و مرۆڤی سەردەم دادەنرێن و بوونیان نەماوەو لەژینگەی شاخاویدا ژیاون.

زاناكان دەڵێن، بۆماوە بەبەردبوەكەی دۆزراوتەوە، بەشی خوارەوەی چەناگەی نەوجەوانێكەوە دوو دانەی ماوە، مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ (160) هەزار ساڵ لەمەوبەر.

پێشتر بەربەردبووی دێنیسۆڤان دۆزراوەتەوە سێ‌ دانە بووە لەگەڵ چەند پارچەیەكی ئێسقان لە دووری (2400) كیلۆمەتر لە سیبریا لە پێگەیەك ناسراوە بە ئەشكەوتی دێنیسۆڤا.

بەڵام بەبەردبوەكەی چین، ئەوەی ڕەبەنێكی بوزی دۆزییەوە لەساڵی (1980) دا لەناوچەی شیاخەی لەچین، دواتر ڕادەستی زاناكان كرا، وردەكاری سەرنجڕاكیش دەخاتە بەردەست لەسەر بڵاوبوونەوەی مرۆڤی دینیسۆڤان لەڕوی جوگرافی و جەستەو توانای ژیانیان لەدۆخی زۆر سەختدا.

بەبەردبوەكەی ئەشكەوتی بایشیا كارست كە دەكەوێتە بەرزایی (3280) مەتر لەسەروو ئاستی دەریا، دەریدەخات ئەو جۆرە مرۆڤانە بەرفراوانی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆراسیا بڵاوبوونەتەوەو تەنانەت لەژینگەیەكدا ژیاون لەبەرزاییدا ئۆكسجینی كەمبووە.

(فرێدۆ واڵكەر) زانای ئیپرۆپۆلۆجیای وردیلە لە زانكۆی كۆبنهاگن، یەكێك لەتوێژەروەكانی توێژینەوەكەی لەگۆڤاری (نەیجەردا) بڵاوكراوەتەوە دەڵێت، زۆر سەخت بووە لەو ژینگەیەدا وەك ڕاوچی بژین و توانای مانەوەیان هەبێت.

ڕەگەزی مرۆڤ، واتە مرۆڤی زیرەك لەو ناوچەیەدا بوونی نەبوە تاكو (40) هەزار ساڵ لەمەوبەر، لەكاتێكدا لەئەفریقیا بەر لە (300) هەزار ساڵ دەركەوتووە.

زانای شوێنەوار (دۆنگۆ شانگ) لە زانكۆی (لانت چۆ) لە چین دەڵێت، لەوانەیە دێنیسۆڤان لەزۆر ژینگەدا خۆی گوونجاندبێت.

زاناكان نەیانتوانیوە دی ئێن ئەی لە بەبەردبوەكە دەربێنن، بەڵام تانیویانە پرۆتینێك لەدانەكەدا دەستنیشانكەن داڵنیان بۆ مرۆڤی دینیسۆڤان دەگەڕێتەوە.

(جان جاك هۆبڵین) زانای بەبەردبووە دێرینەكان لەپەیمانگای (ماكس بلانك) بۆ ئەنپرۆپۆلۆجیای پەرەسەندن لە ئەڵمانیا دەڵێت، پرۆتینەكان بۆ (10) هێندە زیاتر كات لە دی ئێن ئەی لەبەبەردبوودا دەمێنێتەوە.

پرۆتینەكان لە كۆلاجینەوە وەرگیراون، كە پێكهاتەیەكە لەلەش و لە عاجدا هەیە كە بەشێكە لەددان.

دێنیسۆڤان پێشتر ناسراو نەبوو تا لەساڵی (2010) دا بەربەردبووی لە سیبیریا دۆزرایەوە، دوای پشكنینی دی ئێن ئەوی دەركەوت گرووپێكی ئامۆزای نیاندیرتالن، واتە ئەو جۆرە مرۆڤەن لە ناوچەی ئۆراسیا ژیاون بوونیان نەماوە.

هەردوو جۆرەكە نیناندیرتال و دینیسۆڤان لەگەڵ مرۆڤی نوێدا ئاوێتەبوونی گرنگیان هەبووە، لەوانە كەوتنەوەی نەوە لێیان، بەڵام نەزانراوە بۆ دێنیسۆڤان لەناوچوون.

بەبەردبووە نوێكە بەڵگە دەربارەی دێنیسۆڤان دەخاتە بەردەست لەوانە چەناگەی بەرهێز بوەو ددانی گەورەبووە.

هەندێك كۆمەڵگای نوێی ئاسیا، بەتایبەتی دوردەستەكان لە بابوا گینیای نوێ بەشێكی كەم لەو دی ئێن ئەیە یان هەیە، ئەمەش ئەوە دەردەخات لەناوچەیەكی جوگرافی فراواندا ژیاون.