SpaceX تێكشكانی كەپسولێكی لەمانگی چواری ڕابردوودا پشتڕاست دەكاتەوە

06/05/2019 - 09:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

نزیكەی دوو هەفتە دوای تەقینەوەی كەبسولێك كە بۆ هەڵگرتنی ئاسمانگەڕان دروستكرابوو، كۆمپانیای سپەیس ئێكس پشتڕاستی دەكاتەوە ئەو كەبسوولە تەقیوتەوەو تێكشكاوە، نە كۆمپانیاكەو نە ناسا كەكۆنتراكتی سەرەكی بووە بۆ ئەم ئەركە بەئاشكرا ڕوونكرنەوەیان لەسەر ڕووداوەكە نەداوە.

لەبری ئەوە (هانس كوینگسمان) جێگری سەرۆكی بەشی گەشتە ئاسمانییەكانی كۆمپانیای (Space Exploration Technologies Corp) بنكە لە كالیفۆرنیاو بە (سپەیس ئێكس) ناسراو بەردەوام بوو لە ئاماژەدان بەڕووداوەكە لەدەرئەنجامی هەڵە.

ڕووداوی كەپسولەكە ناسراوە بە (كروو دراگن) لە (20) ی مانگی چواردا لە بنكەی (كیپ كاناڤراڵ) بۆ هێزی ئاسمانی كەوتەوە، لەكاتێكدا سپەیس ئێكس تاقیكردنەوەی لەسەر هەشت پاڵنەری دۆخی نائاسایی كەپسولەكە دەكرد، ئەوانەی لە سەرەوە مووشەكەكە كۆنترۆڵ دەكات لەكاتێكدا ئەگەر هەڵدانی سەركەوتوو نەبوو.

بڕیاربوو لەمانگی شەشی داهاتوودا دوو ئاسمانگەر بەكروو دراگن بچنە بۆشایی ئاسمان لەئەركێكدا بۆ تاقیكردنەوە، بەڵام پێدەچێت ئەو شكستە ببێتە هۆكاری دواكەوتنی كەشتەكان بۆ كۆتایی ئەمساڵ و یاخود بۆ ساڵی (2020).

كەپسولەكە یەكێكە لە شەش دانە سپەیس ئێكس دروستی كردوون، یەكەم تاقیكردنەوە كرا لەسەر كەپسولێك بەبێ سەرنشین لەمانگی سێی رابردووداو شەش ڕۆژی پێچوو، دواتر بۆ سەر زەوی گەڕایەوە لەئۆقیانووسی ئەتڵەسیدا بێ زیان كەوتە ئاوەوە.

كونیگسمان دەڵێت، ڕووداوەكە دەریدەخات لەكاتێكدا ئامێرەكانی كۆنترۆڵی مووشەكەكە ناسراو بە (Super Draco) لە كاتی نائاسییدا روویداوەو ئەو سیستەمە كێشەی هەبووە.