گەورەترین بازاڕی مێژوویی جیهان سووتا

10/05/2019 - 09:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

لە ئاكامی كەوتنەوەی ئاگر لە بازاڕی مێژوویی تەورێز، (29) كەس برینداربوون و زیاتر لە (100) فرۆشگاش زیانیان بەركەوتووە.

(فەرزاد رەحمانی) سەرۆكی هاوكاری خێرای زانكۆی پزیشكی تەورێز بە ئاژانسی ئیسنای راگەیاندووە، لە ئاكامی ئەو ئاگرەی شەوی رابردوو لە بازاڕی مێژوویی تەورێز كەوتەوە، (29) كەس برینداربوون كە (19) یان كارمەندی ئاگركوژێنەوەن.

(حوسەین ئیسماعیلی سەنگەری) بەڕێوەبەری پێگەی میراتی جیهانی تەورێز رایگەیاندووە، ئاگرەكە شەوی رابردوو دروست بوو، دواتر بەماوەی (8) كاتژمێر كۆنترۆڵ كرا.

سەنگەری ئاماژەی بەوەشدا، لە ئاكامی ئەو ئاگركەوتنەوەیەدا زیان بە زیاتر لە (100) فرۆشگا كەوتووە.

(سەیامەك نەڤروزی) وتەبێژی فەرمانگەی ئاگركوژێنەوەی ئازەربایجانی رۆژهەڵات رایگەیاند، بەپێی زانیارییە بەراییەكان ئاگرەكە لەو فرۆشگایانە كەوتۆتەوە كە كەلوپەلی ئارایشتگاو سەرتاشخانەیان تێدا فرۆشراوەو دواتر كڵپەی سەندووە.

دروستكردنی بازاڕی مێژوویی تەورێز نزیكەی بۆ (10) سەدە لەمەوبەر دەگەڕێتەوەو بە گەورەترین بازاڕی داخراو (قەیسەری) جیهان ناسراوەو ناوی لە لیستی میراتی جیهانی یونیسكۆدایە.