گەلەئەستێرەی لول پێچ یەك تریلیۆن ئەستێرەی تێدایە

11/05/2019 - 09:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

ئەمەش یەكێكە لە گەلەئەستێرە زەبەلاحەكان كە بە بەراورد بە فراوانی گەردوون زۆر دوور نیە لە ئێمە.

(پین وویڵ) گەلەئەستێرەیەكی شێوە لولپێچی زۆر زەبەلاحە كە بە (M101) یش ناسراوە، دووریەكەی نزیكەی (21) ملیۆن ساڵی تیشكیە لە گەلە ئەستێرەكەی ئێمە، پتر لە یەك تریلیۆن ئەستێرەی تێدایە واتە (هەزار ملیار، ملیارێك هەزار ملیۆنە)، بیری لێبكەنەوە..! ژمارەكە زۆر گەورەیە واتە نزیكەی پێنج ئەوەندەی ژمارەی ئەستێرەكانی گەلەئەستێرەكەی ئێمە كە ڕێی كاكێشانە، تیرەكەی نزیكەی سەدو حەفتا هەزار ساڵی تیشكیە.

لە وێنەكەدا كە بە تەلیسكۆپی هابڵ چركێنراوە سەرنج بدەن گەلەئەستێرەی زۆر زۆر بچوك دەبینن لە دەوروبەر، هەروەها پشت ئەم گەلەئەستێرەیە، ئەوانە هەندێكیان ملیارەها ساڵی تیشكی دوورن لە ئێمە.

بیریشمان نەچێت، ئەمە یەك گەلەئەستێرەیەو لە گەردوونی بینراو پتر لە سەد ملیار گەلەئەستێرە هەیە، زۆر سەرسوڕهێنەرە !!!

لوقمان حەوێز – تێكساس

 

 

نتيجة بحث الصور عن فلا أقسم بمواقع النجوم