دوو قورئانی دەستنووس نمایش دەكرێن

14/05/2019 - 10:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

سەرۆكی حەوزەی هونەری پارێزگای كوردستان وتی: بە پاڵپشتی ئەو بنكەیە، هاوكات لەگەڵ دەیەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دوو بەرهەمی نووسینەوەی قورئانی پیرۆز بە خەتی (عەلی ئەشرەف زانیار) لە سنە نمایش دەكرێت.

ئەو خۆشنووسە سنەییە حەوت ساڵ لەمەوپێش نووسینەوەی قورئانی دەست پێكردووەو توانیویە ئەو كارە لە (730) پەڕە تەواو بكات كە ئەو گەنجینە بەنرخە سبەی ئێوارە هاوكات لەگەڵ دەیەمین ڕۆژ لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی ئەمساڵ لە پەردیسی سینەمایی بەهمەنی سنە بە ئامادەبوونی هۆگرانی قورئان نمایش دەكرێت.

مورادی وتیشی: هاوكات لەگەڵ ڕوونوێنی لە ئەو دوو بەرهەمە پێشانگایەك لە بەرهەمەكانی ئەو هونەرمەندە بە توانایەی بواری خۆشنووسی بریتیە لە (40) تابلۆی خۆشنووسی لە گەلەری سوورەی پەردیسی سینەمایی بەهەمەنی سنە دەكرێتەوەو تاكو هەفتەی داهاتووش بە رووی هۆگرانی ئەو بوارە كراوە دەبێت.