لەبارەی سوریا ئەمانە بزانن

15/05/2019 - 09:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

1. سوریا یەكەم ووڵات بووە، كە خوێندنی پزیشكی كراوە بە زمانی عەرەبی لە ساڵی (1911).

2. یەكەم داری زەیتوون لەجیهان لە سوریا ڕواوە.

3. شاری دیمەشق كۆنترین پایتەختە لەجیهان، بەشێوەیەك (635) ساڵ پێشی میلادەوە بەم شێوەیە بووە.

4. سوریا یەكەم وڵاتی عەرەبی بووە كە مافی دەنگدانی بە ئافرەت بەخشیوە لە ساڵی (1949).

5. سوریا یەكەم وڵاتی عەرەبی بووە، كە ئۆتۆمبێل بەشەقامەكانی شاری دیمەشق سوڕابێتەوە.

6. سوڵتان بایەزیدی عوسمانی بۆ یەكەم جار لە ساڵی (1493) چاپخانەی ڕەوانەی سوریا كردووە.

7. سورییەكان یەكەم گەلانێك بوونە كە تەرازوویان داهێناوە.

8. شاری دیمەشق پێشەنگی شارە عەرەبییەكان بووە لەكردنەوەی بەنك و میوانخانە.

9. یەكەم پزیشكی سوری بەناوی (ئیبن نەفیس) توانی سوڕی خوێن بدۆزێتەوە.

10. یەكەم بڵندگۆی مزگەوت، لەمزگەوتی ئەمەوی بوو لەشاری دیمەشق.