تراویلكە چییەو چۆن دروست دەبێت ؟؟

17/05/2019 - 09:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

سەراب یەكێكە لەو دیاردانەی كە زۆربەمان بینیومانە بەتایبەت لەسەر شەقامەكان لە وەرزی هاویندا ! كاتێك شێوەی گۆمە ئاو لەدووری ڕێگاكە دەبینرێت و بە نزیكبووەنەوە لێی دیارنامێنێت یاخود دوور دەكەوێتەوە.

لە ڕووی زانستیەوە بە چەوتبینی پێناسە دەكرێت كە هەر لەكۆنەوە مێژوویەكی دوورودرێژی هەڵە لەنێو دانیشتوانی بیابانەكان بەتایبەتی و رێبوارانی سەر شەقامەكان بەگشتی دروست بووە.

تراویلكە چۆن روو دەدات ؟

لە ڕۆژێكی گەرمدا تیشكی خۆر سەر ڕووی زەوی گەرم دەكات و پلەی گەرمی بەرز دەكاتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی پێكهاتەی شەقامەكان ڕەنگی رەشی تێدایە بەمەش تایبەتمەندی هەڵمژینی زیاتری تیشكی هەیە وەك لە دیاردەو پیكهاتەكانی تری سەر زەوی، بۆیە شەقامەكان زیاتر گەرم دەبن بەمەش ئەو گەرمییەی كە وەری دەگرن و دواتر دەیدەنەوە دەبێتە هۆی گەرم بوونی پلەی گەرمی ئەو چینە هەوایەی كە نزیكە لەسەر ڕووی زەوی بە تایبەت ئەو چینە هەوایەی كە نزیكە لە سەر شەقامەكان.

گەرم بوونی ئەم چینە هەوایە دەبێتە هۆی دروست كردنی جیاوازی لە چڕی، چونكە چینە هەوای سەروتر پلەی گەرمی نزمترە بەمەش چڕی بەرزترەو ئەو چینە هەوایەی كە بە شەقامەكانەوە نزیكن پلەی گەرمیان بەرزەو چریان نزمە، ئەم جیاوازییە لە چڕی دەبێتە هۆی دروستبوونی دیاردەی سەراب یان تراویلكە.

تیشكی خۆر بە شێوەیەكی ڕاست بە ناو بەرگە هەوادا تێپەڕ دەبێت، بەڵام لەگەڵ دروستبوونی جیاوازی لە پلەی گەرمی چینەكانی هەوا تێپەڕبوونی تیشكی خۆریش گۆڕانكاری بەسەردا دێت چ لەڕووی خێرایی بێت چ لە ڕووی ئاراستەی بێت، هەر بۆیە كاتێك تیشكی خۆر لە چینێكی هەوای پلەی گەرمی نزمتر دەچێتە چینێكی تری هەوا كە پلەی گەرمی بەرزترە (سەر شەقامەكان)، ئیدی ڕاستەوخۆ ئەو تیشكە دەشكێتەوەو ئەو تیشكە شكاوە دەگاتە چاوی مرۆڤ بەمەش چەوتبینی لەلای مرۆڤ دروست دەبێت كە پێیدەوترێت سەراب یان (تراویلكە).

بەكورتی: بینینی ئەو گۆمە ئاوەی كە لەدووری شەقامەكانەوە دەردەكەون بریتیە لە وێنەی هەڵگەراوەی ئاسمان كە بەهۆی تیشكی شكاوە دروست دەبێت.

 

كەشتی نووح