مرۆڤ لەچی دروستبووە ؟؟

19/05/2019 - 09:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

ڕەش پێست بیت یان سپی پێست، جوان یان ناشیرین، پاشا بیت یان هەژار، هەر كێ بیت، تۆو هەموو كەسێكیش بەبێ جیاوازی لەم توخمانەی خوارەوە دروست بوون.

بڕی (99%) ی هەموو لەشی هەموو مرۆڤێك تەنیا لە گەردیلەی (6) توخم دروست بووە، ئەوانیش بریتین لە: (كاربۆن، ئۆكسجین، هایدرۆجین، نایترۆجین، كالیسیۆم و فۆسفۆڕ).

بڕی (0.85) لەو سەدا یەكەی كە دەمێنێتەوە لە لەشی مرۆڤ لە پێنج توخمی تر پێك دێن ئەوانیش بریتین لە: (پۆتاسیۆم، كبریت، سۆدیۆم، كلۆرو مەگنیسیۆم).

ئەو (11) توخمەی سەرەوە پێكهاتەی هەرە سەرەكی لەشی هەموو مرۆڤێكن بەبێ جیاوازی، هەموو ئەم توخمانەش لەسەر زەوی هەن، گۆی زەوی دایكی هەموومانە.

لوقمان حەوێز – تێكساس