پیاوێك بەهۆی بەردێكی نەیزەكەوە دەوڵەمەند بوو

25/05/2019 - 10:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

لە ویلایەتی مێشیگانی ئەمریكا پیاوێك بە ڕێكەوت و بە هۆی بەردە نەیزەكێكی بچووكەوە دەوڵەمەند دەبێت.

پیاوێكی خەڵكی ناوچەی ئەدمۆر لە ویلایەتی مێشیگان لەساڵی (1988) ەوە كێلگەیەكی بچووك دەكرێت كە خانوویەكی بچووكیشی لەگەڵدایەو ماوەیەكی زۆر تێیدا نیشتەجێ دەبێت.

ئەو پیاوە بە ڕێكەوت بەردێك دەبینێت كە ماوەی دەیان ساڵە دەیخاتە بەردەرگای یەكێك لە ژوورەكان و سەرنجی ڕادەكێشێت، ئەویش دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاو دەبێتەوە كە هەندێك كەس بە بڕی دەیان هەزار دۆلار ئەو بەردە نەیزەكانە دەفرۆشن كە ساڵی ڕابردووتر كەوتووتە خوارەوە لەو شارۆچكەیە.

بە گوتەی ڕۆژنامەنووسان پیاوەكە بەردەكە دەبات بۆ یەكێك لە هاورێكانی بە ناوی (مونالێزا سێربیسكو) كە مامۆستای زانكۆیە‌و پسپۆڕی زانستەكانی زەوی و بەرگەهەوایە بۆ ئەوەی پشكنینی بۆ بكات.

دواتر دەیبەنە ناوەندی سمیشونیانی ئەمریكی بۆ فێركردن ‌و توێژینەوە بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی بەردەكەو دەردەكەوێت ئەو بەردەی چەندین ساڵە بە بێبایەخی دەخرێتە بەردەرگای یەكێك لەژوورەكان بەردێكی نەیزەكی پڕبایەخە.

پاشان ناوەندەكە لەرووی زانستییەوە دەیسەلـمێنێت بەردەكە بەردێكی نەیزەكییەو پێكهاتەكەشی بریتییە لە ئاسن و نیكڵ و نرخی بەردەكەش بە (100) هەزار دۆلار مەزەندە دەكەن.

بەردەكە ڕەوانەی زانكۆی میشیگان دەكرێت بۆ زیاتر توێژینەوە لەبارەیەوە پاشان لەو ناوەندە دوای توێژینەوەی تەواو دەگەنە ئەو دەرەنجامەی ئەو بەردە یەكێكە لە پاشماوەكانی ئەو نەیزەكەی لە سەردەمێكی زۆر كۆندا لەو ناوچەیەی ئەمریكادا داوییەتی بە زەویداو كێشەكەی (22.5) رەتڵەو شەشەمین بەردی گەورەیە لە نێو ئەو (12) پارچە بەردە نەیزەكییەی تا ئێستا لە میشیگان دۆزراونەتەوە، دواجاریش ئەو پیاوەی بەردەكەی هەبوو بووە خاوەنی (100) هەزار دۆلار.