مارێكی ئاناكۆندا بێ جووتبوون بەچكەی دەبێت

27/05/2019 - 09:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

ماری ئاناكۆندای ڕەنگ سەوز ناسراوە بە (ئانا) ئەوەی هەموو ژیانی لەمۆزەخانەی ئاوی نیوئینگلاند بەسەربردووە، لەسەرەتای مانگی یەكی ئەمساڵ (18) بەچكەی بووە.

مۆزەخانەی نیوئینگلادن بڵاویكردەوە، پشكنینی (دی ئێن ئەی) دەردەخات لەدایكبوونەكە لەدەرئەنجامی ئاوسبوونێكی بێجووتبوون بووە ئەوەی ناسراوە بە (منداڵبوونی پاكیزە).

ئەم جۆرە لەدایكبوونە لە نێوان ڕووەك و گیاندارە بێ بڕبڕەكان ڕوو دەدات، بەڵام لەنێوان بڕبڕەدارەكاندا زۆر دەگمەنە، ئەم جۆرە لەدایكبوونە لەمارمێلكەوە باڵندەوە ماسی قرش و ماردا تۆماركراوە.

ئەم دەركەوتەی لەماری ئاناكۆندای ئانا ڕوویداوە دووهەم لەدایكبوونە بێجووتبوون لەماری ئانكۆندای سەوزدا ڕوودەدات، یەكەم لە باخچەی ئاژەڵانی بەریتانیا بوو لەساڵی (2014) دا.