چەند زانیارییەكی سەرنج ڕاكێش لەسەر مار

02/06/2019 - 10:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

1. كەسانی پێگەیشتوو لە مار دەترسن، واتا یەك لەسەر سێی مرۆڤەكان. 

2. لەكۆی (725) جۆری مار (250) جۆریان بەتەواوی كوشندەن. 

3. هەندێك جۆری مار دەتوانێ دوو ساڵ بەبێ خۆراك بژی. 

4. ساڵانە (100) هەزار كەس بەهۆی پێوەدانی مار گیان لە دەست دەدەن، كە نیوەیان لەهیندستانن. 

5. هەموو جۆرە مارێكی كوشندە لە ئوسترالیا بوونی هەیە. 

6. لە نیوزلەندا هیچ جۆرە مارێك لەسەر ووشكانی بوونی نییە. 

7. هەندێك مار بەشێوەی دووسەر لەدایك دەبن، لەكاتێ نانخواردنیش دەیكەن بەشەڕ. 

8. ژمارەی پەراسوەكانی مرۆڤ (24) پەراسوە، بەڵام لەماردا دەگاتە (409) پەراسوو. 

9. تاكو ئێستا درێژترین مار (9.97) مەتر بووە كە زیندوو بوەو بینراوە بەس ئێسكی مار دۆزراوەتەوە كە (27) مەتر بووە لە مۆزەخانەیەو تەمەنی زیاتر لە (937) هەزار ساڵ پێش میلادە. 

10. لەناوچەی تایپین لە چین جۆرە مارێك هەیە بەیەك پێوەدان دەتوانی كەسێكی (80) ساڵی بكوژێت. 

11. مار زۆرجار بە هەڵە بەخۆی وەدەدات و دەبێتە هۆی مردنی خۆی. 

12. لەڕاستیدا مار سەما بۆ میۆزیك ناكات، بەڵكو بۆ جوڵەكانە. 

13. مار بەجیاوازی جۆرەكانی هەتا (25) ساڵ دەژین. 

14. مار جگە لە نیوزلەنداو ئێرلەنداو بەستەڵەكی باكوورو باشوور، لەهەموو شوێنێكی زەوی بوونی هەیە. 

لە بەرازیل دوورگەیەك هەیە كە لە هەر مەتر چوار گۆشەیەك پێنج مار هەیە، چوونی هاوڵاتیان بۆ ئەو شوێنە قەدەغەكراوە.