بزانە قژی سپی پیاوان پەیوەندی بە سەركەوتنی ژیانی هاوسەرگیرییەوە چییە ؟؟

04/06/2019 - 11:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

ڕەنگە سیفەتەكانی پیاوی نموونەیی بۆ هاوسەرگیریكردن لە كەسێكەوە بۆ كەسێكیتر بگۆڕێت، بەڵام بەپێی ووتەی شارەزایانی بواری خێزانی و كۆمەڵایەتی ئەو پیاوانەی ڕەنگی قژیان سپییە یان سپی و ڕەشە بە پیاوانی نموونەیی دادەنرێن لە پەیوەندی هاوسەرگیریدا.

كۆمەڵێك لە كەسانی شارەزا لە بواری پەیوەندی خێزانی لێكۆڵینەوەیەكیان لەگەڵ (4500) ئافرەتدا ئەنجامداوە، دەركەوتووە لە (88%) ی ئافرەتان پێیان وابووە ئەو پیاوانەی كە خاوەنی قژی سپین بۆ ژیانی هاوسەرگیری باشترن لەچاو پیاوانی تردا كە ئەو سیفەتەیان نییە.

هەر بەپێی هەواڵەكە توێژەران ئەو هۆكارانەیان خستۆتەڕوو كە بۆچی ئەو پیاوانەی قژیان سپییە باشترن بۆ ژیانی هاوسەرگیری، ئافرەتان لەبەر ئەم هۆكارانە ئەو پیاوانەی كە قژیان سپییە بە باشتر دەزانن بۆ ژیانی هاوسەرگیری:

1. كەسانی پێگەیشتوون توانای هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیان هەیە.

2. سەرنجڕاكێشن و خاوەنی جەستەو ڕووخسارێكی جوانن.

3. كەسانی دانان، ئاگاداری گۆڕانكاری و بارودۆخەكانی ژیانی خۆی و دەوروبەرەكەیەتی و دەزانێت بۆ هەر بارودۆخێك چۆن ڕەفتار بكات.

4. ڕەفتاریان جوان و پەسەندە لەلایەن ئافرەتانەوە، چونكە دەزانن چۆن لە ئافرەت تێبگەن و ڕەفتاریان لەگەڵ بكەن، جگە لەوە توانای بەخێوكردن و بەڕێوەبردنی ماڵیان هەیە.