سزاكەیان لەكوردیو بزانە، لە ئێران سێ ڕاوچی بە شێوازێكی سەیر سزا دەدرێن

25/06/2019 - 10:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

بەڕێوەبەری گشتی ژینگەپارێزی پارێزگای ئەلبورزی ئێران ڕایدەگەیەنێت: سێ ڕاوچی كە بەشێوەی نایاسایی ڕاویان كردووە بەشێوەیەكی سەیر سزدران بۆ ئەوەی ببنە پەند و هۆكارێكیش بن بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشیاری.


بەگوێرەی هەواڵی بەشێك لە میدیاكانی ئێران، فەردین حەكیمی بەڕێوەبەری گشتی ژینگەپارێزی پارێزگای ئەلبورزی ئێران ڕایگەیاند: دادوەرێك سێ ڕاوچیی بەوە سزا داوە دەبێت لە ماوەی دیاریكراودا كەلتوری ژینگەپارێزی بە تایبەت لە ناو منداڵان و قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی پەرە پێبدەن.


ئەوەشی خستەڕوو: دادوەرەكە بەدەر لەوەی ئەو سێ كەسەی بە تاوانی ڕاوی نایاسایی سزا داوە، ئەو سێ كەسە دەبێت زیاترین هەوڵیان لە ناو قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی بێت لە قەزای ساوجبڵاغی پارێزگای ئەلبورز.


هەروەها بەپێی بڕیاری دادوەر سێ كەسەكە دەبێت لە چوارچێوەی نامیلكەی ژینگەپارێزیدا لە ڕووی ئائینی و كۆمەڵایەتییەوە بڵاوەپێكەری كەلتوری ژینگەپارێزی و پاراستنی مافەكانی ئاژەڵان بن و هەروەها دەبێت 10 كتێبی تایبەت بە منداڵانیش لەم بوارانەدا ڕادەستی قوتابخانەكانی بنەڕەتی ئەو قەزایە بكەن.