داتاكانی جگەرە

08/05/2016 - 07:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

جگەرە، ئەو داهێندراوە ژەهراویەیە كە مرۆڤ خۆی دروستی كردووەو خۆیشی پێدەكوژێت و لەنێو ئەو جگەرەیەی كە مرۆڤ دەیكێشێت دەیان و سەدان و هەزاران مادەی ژەهراوی بوونیان هەیە.
هۆشداریدانی مرۆڤ بۆ خراپییەكانی جگەرە مێژووییەكی دێرینی هەیە، بەڵام بەبازاڕكردنی و بەگرنگ ناوبردنیشی ڕۆڵی بەرچاوی خۆی بینیوە.

1. ساڵانە لەسەرتاسەری جیهان پێنج ملیۆن كەس گیان لەدەست دەدەن بەهۆی كێشانی جگەرەوە.
2. لەهەر شەش چركەیەك كەسێك بەهۆی جگەرەكێشانەوە دەمرێت.
3. لە ئەمریكاو ئەڵمانیاو رووسیا فرۆشتنی جگەرە بۆ خوار تەمەنی (21) ساڵان قەدەغەیە.
4. ساڵانە لەئێران (11) هەزار كەس بەهۆی جگەرەكێشانەوە گیان لەدەست دەدەن.
5. ساڵانە ئێران تەنها لەبازرگانی كردنی جگەرە (750) ملیار تومەن داهاتی هەیە.
6. دووكەڵی جگەرە زیاتر لە (200) جۆر تەنها ماددەی ژەهراوی تێدایە.

 

ئـ . كـ