ئۆپۆزسیۆنی سوریا دوو ناوچەی حەلەبی لەمیلیشیا ئێرانییەكان سەندەوە

15/06/2016 - 09:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

 

لەباشووری شاری حەلەب پێكدادانی سەخت لەنێوان چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكان و میلیشیا شیعەكانی ئێرانی روودەدات و بەدەیان چەكدار دەكوژرێن.
بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی سكای نیوز، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەناوچەكانی ریفی حەلەب پێكدادانێكی سەخت لەنێوان چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن و میلیشیا چەكدارە شیعەكان روویداوەو بەپێی زانیارییەكان (30) چەكدار كوژراون و دەیانی تریش برینداربوونەو لەنێو كوژراوەكانیش عێراقی و ئێرانی بوونیان هەیە.
هاوكات باسیش لەوەكراوە، چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن توانیویانە میلیشیا شیعەكانی ئێرانی لەناوچەكانی زەیتان و بەرنە لە ریفی حەلەب وەدەربنێن.
ئەمەو میلیشیا شیعەكانی ئێرانی بەپشتیوانی بۆردومانەكانی رووسیا هەوڵ دەدەن گەمارۆی سەر شاری حەلەب تووند بكەن و سەرجەم ڕێگەكانی هاتوچۆ دابخەن.

 

ئـ . كـ