هێزێكی ئەڵمانی لە رۆژئاوای كوردستان شەڕ دەكەن

15/06/2016 - 16:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی


چەند ئاژانسێكی ئەڵمانی بڵاویان كردۆتەوە كە حكومەتی ئەو وڵاتە تیمێكی سەربازی رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كردووە .

بە پێی سەرچاوە رۆژنامەوانیەكان ، هێزە ئەڵمانیەكە بەشداری لە پرۆسەی ئازادكردنەوەی شاری مەنبەح دەكەن .

لە ئێستادا سوپای سوریای دیموكرات هاوشان لەگەڵ هێزەكانی یەپەگە گەمارۆی‌ شاری مەنبەحیان داوەو لەهەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی شارەكەن و هێزە ئەڵمانیەكەش یارمەتیدەریان دەبن .

م. كانی