گەنگەشەی ترەمپ لەبارەی دزرانی پارەی ئەمریکا لە عێراق

16/06/2016 - 03:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

پاڵێوراوی پارتی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بە دزرانی بەشێکی ئەو پارانە دا کە ئەمریکا رەوانەی عێراقی دەکات.

ترەمپ بە بۆنەی ٢٤١ەمین ساڵیادی دامەزراندنی سوپای ئەمریکا، لە بنکەیەکی سەربازیی لە باکووری کارۆلینا وتارێکی پێشکەش کرد.

ترەمپ ئاماژەی بە دزرانی بەشێکی ئەو پارانە دا کە ئەمریکا رەوانەی عێراقی دەکات.

ترەمپ لەم بارەیەوە گوتی: "فێڵکردن لە وڵاتی عێراق زۆرە. ئایا چۆن ملیۆنان دۆلار دێت و دابەش دەکرێت؟ دەمەوێ بزانم ئەو سەربازانە کێن. چونکە دڵنیام لەوەی کە ئێستا ئەوان زۆر بە باشی دەژین". بەم پێیەش ترەمپ ئاماژەی بە دزرانی ئەو پارانە کرد کە ئەمریکا رەوانەی عێراق دەکات لە لایەن سەربازانی ئەمریکییەوە.

لە دوای وتارەکەی ترەمپ، گوتەبێژی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی ترەمپ، ھۆپ ھیکس گوتی: "بەرێز ترەمپ مەبەستی سەربازانی عێراق بووە".

بەڵام لە مانگی ئەیلولی رابردوو ترەمپ لە وتارێکیدا دووبارە ئاماژەی بەوە دابوو کە ئەو پارانەی رەوانەی عێراق و ئەفغانستان دەکرێت، سەربازانی ئەمریکی لەو دوو وڵاتە، لەوانەیە خراپیان بەکارھێنابێت.