ئەمڕۆ كۆربەندی ئابوریی جیهانی لە رووسیا بەڕێوە دەچێت

16/06/2016 - 10:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

ئەمڕۆ پێنج شەممە كۆڕبەندی ئابوریی نێودەوڵەتی لە سانت پیترسبێرگ-ی رووسیا بەڕێوە دەچێت وەفدێكی باڵای حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش بەشداری تێیدا دەكات كە سێ ڕۆژ دەهایەنێت.



ئەمڕۆ پێنج شەممە بیستەمین كۆڕبەندی ئابوریی نێودەوڵەتی لە سانت پیترسبێرگ-ی رووسیا بەسەر پەرشتی ڤلادمێر پوتینی سەرۆكی روسیا دەست پێدەكات و شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی بەشداری دەكەن و بڕیارە ماوەی سێ ڕۆژ بخایەنێت.

 

بەشێك لە باس و پەنێڵەكانی بریتی دەبن لە باسكردنی گەشەكردنی دارایی و بازرگانی و سەرمایەگوزاری، ستراتیژ و سیاسەتی مایكرۆ ئیكۆنۆمی، نادادیی وەك هۆكارێك بۆ ناسەقامگیری و چارەسەر، بزنسی كۆمەڵایەتی وەك هۆكارێك بۆ گۆڕانكاری، ڕووسیا و ئەفریقیا و فراوانكردنی سنوور، جیوئابووری وەك پڕۆژەیەكی گرنگی ژێرخان، مرۆڤ و ئامێر شۆڕشێكی پیشەسازیی نوێ، گرفتەكانی بواری ئەلیكترۆنی دەكەن.

 

جێگای ئاماژە بۆكردنە كۆڕبەندی ئابوریی نێودەوڵەتیی سانت پترسبێرگ لە ساڵی 1997دا بەسترا و لە 2006ەوە بە چاودێریی سەرۆكی رووسیا بەڕێوەدەچێت و ئەمە بیستهەمین كۆڕبەندیەتی كە بەڕێوە بچێت و سەركردەی وڵاتان و بەرپرسانی حكومی و بەڕێوەبەرانی جێبەجێكاری كۆمپانیا گەورەكانی جیهان و شارەزایانی ئابوریی جیهانی ساڵانە بەشداریی تێدا دەكەن.

 

 


سەلام بێستانسوری