بوومەلەرزەیەك باشووری ژاپۆنی هەژاند

16/06/2016 - 10:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە بوومەلەرزەیەك باشووری ژاپۆنی هەژاندووە، بەڵام جگە لەزیانی مادی زیانی گیانی نەبووە.
ئاژانسی بوومەلەرزەزانی ژاپۆنی بڵاویكردۆتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە بوومەلەرزەیەك بەهێزی (5.3) پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر دوورگەی (هۆكایدۆ) ی ژاپۆنی هەژاندووە، بەڵام جگە لەزیانی مادی زیانی گیانی نەبووە.
ئەمەو بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزەكە دانیشتوانی شاری (هاكۆداتی) هەستیان پێكردووە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی باسیش لەوەنەكراوە كە بوومەلەرزەكە نزیك بووە لەناوچەی (ئاومۆری) كە وێستگەی ناوكی لێیە.
ووڵاتی ژاپۆن كەوتۆتە سەر هێڵی بوومەلەرزەو ڕێژەی (20%) ی هەموو بوومەلەرزەی جیهان لەو ووڵاتەیە.

 

ئـ . كـ