هۆشداری له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌درێت

16/06/2016 - 11:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

كوردیو -

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌نگدانی به‌ریتانییه‌كان بۆ ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌یان له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ كۆتایدا ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتیه‌كه‌ و هه‌ره‌سهێنانی.

فرانك ڤاڵته‌ر شتانمایه‌رز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ گفتوگۆیه‌كدا كه‌ له‌گه‌ڵ جان مارك ئیرۆ،ی هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌یدا له‌ براندنبۆرگی نزیك له‌ به‌رلینی پایته‌خت ئه‌نجامیدا و رایگەیاند : ده‌نگدانی به‌ریتانییه‌كان بۆ ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌یان له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ كۆتایدا ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتیه‌كه‌ و هه‌ره‌سهێنانی.

وه‌زیره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا هۆشداریدا له‌و مه‌ترسییه‌ی به‌هۆی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی دروستده‌بێت كه‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا دژ به‌یه‌ك.

وڵاتی ئه‌ڵمانیا گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگانی به‌ریتانیایه‌ له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا.

 

 

هونەر بانەگوڵانی