ئەمڕۆجارێكی تر نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی

16/06/2016 - 14:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی


ئەمڕۆ پێنج شەممە 16/6/2016 جارێكی تر نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان دابەزینی بە خۆیەوە بینی و بەشێوەیەك نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ خوار 48دۆلار دابەزی.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی ( رۆیتەرز) ئەمڕۆ پێنج شەممە لە كاتژمێر 7:43 دەقیقەدا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برنت گەیشتوەتە 48:17 دۆلار و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خامی ئەمریكیش گەیشتوەتە 47:30 دۆلار.

چاودێرانیش هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ ئەگەری دەرچوونی بەریتانیا لەیەكێتی ئەوروپاو پلانی بەرزكردنەوەی سوو لەلایەن ئەنجوومەنی یەدەكی فیدرالی ئەمریكیەوە دەگەڕێتەوە .

جێگەی ئاماژەیە هەرچەندە لە ماوەی دووهەفتەی ڕابردودا نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی گەیشتە 53دۆلار بۆهەربەرمیلێك.

أ.س