نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە

17/06/2016 - 10:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 17ی حوزەیران نرخی هەردوو جۆری نەوتی خاو و برێنت دوای دابەزینی بەرچاوی دوێنی تارادەیەك بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.

لەئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت كە لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكان بە 47 دۆلار و 5 سەنت بووە، گەیشتۆتە 47 دۆلار 76 سەنت.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو لە ئێستادا بە 46 دۆلار و 59 سەنتە، كە لەكاتی كردنەوەی بازاڕ بە 45 دۆلار و 99 سەنت بووە.

ئەم بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت كە رۆژی پێنج شەممە 16ی حوزەیران نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو داكشانی بەخۆیەوە بینی.