پەرلەمانتارێكی بەریتانیا كوژرا

17/06/2016 - 10:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

 

پەرلەمانتارێـكی بەریتانیا بە چەقۆو دەمانچە هێرشی كرایەسەرو بەهۆی سەختی برینەكانی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
(جۆ كۆكس) ی تەمەن (41) سـاڵ، خانمە پەرلەمانتار لەسەر پارتی كرێكاران لە گوندی (بریستاڵ) لە نزیك (وەیكفیڵد) لە ناوەڕاستی بەریتانیا هێرشی كرایە سەر، هەرچەندە بەپەلە بە فڕۆكەی هەلیكۆپتەر بەرەو نەخۆشخانە برا، بەڵام برینەكانی سەخت بوون و لەئەنجامیشدا ناوبراو كۆچی دوایی كرد.
پاش ڕووداوەكە پـۆلیس پـیاوێـكی تەمەن (52) سـاڵی دەسـتگیركردووە كە گومانی لێدەكرێت پەیوەندی بە ڕووداوەكەوە هەبێت.
هەرچەندە هێشـتا هۆكاری هێرشەكە ڕانەگەیەندراوە، بەڵام ئەم خانمە پەرلەمانتارە كە خاوەنی دوو منداڵیش بوو، یەكێـك بووە لەو پەرلەمانتارانەی لەگەڵ مانەوەی ووڵاتەكەی بووە لە نێو یەكێـتی ئەوروپا.
بەریتانیا لە ئێسـتادا خۆی بۆ هەفتەی داهاتوو ئامادەدەكات بۆ دەنگدان لە ڕیفراندۆمێـكدا سەبارەت بەوەی ئایا بەریتانیا لە نێو یەكێتی ئەوروپا بمێنێتەوە یان نا.

 

ئـ . كـ