دەیان دیبلۆماتكاری ئەمریكی داوای پەلاماری سەر ڕژێمەكەی ئەسەد دەكەن

17/06/2016 - 20:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

بەدەیان گەورە بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا واژویان لەسەر رەشنووسی پرۆژە یاسایەك كردووە، كە تێیدا داوا دەكەن چیتر ئیدارەی ووڵاتەكەیان لەهەمبەر سوریا بێ‌ لایەنی نەنوێنێت.
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، (51) گەورە بەرپرس و دیبلۆماتكاری ووڵاتەكەی واژویان لەسەر رەشنووسی پڕۆژە یاسایەك كردووە كە تێیدا داوا دەكەن، واشنتۆن هێرشی سەربازی بكاتە سەر ڕژێمەكەی (بەشار ئەسەد) لەسوریاو چیتر بێ‌ لایەنی نەنوێنێت.
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئامادەنەبوو، ووردەكاری ناوەڕۆكی پڕۆژە یاساكە ئاشكرا بكات كە ئەو دەیان دیبلۆماتكارە بۆ ئۆبامایان بەرز كردۆتەوە.
ئەمەو پێدەچێت ئەو هەڵوێستەی ئەمریكا كاریگەری لەسەر ڕێككەوتنی نێوان مۆسكۆو واشنتۆن هەبێت لەبارەی وەستاندنی شەڕی ناوخۆی سوریا.

 

ئـ . كـ