نهێنی جانتا ڕەشەكەی ئۆباما كە لە سەردانەكانیدا دەردەكەوێت

18/06/2016 - 11:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

ڕۆژنامەی بزنیس ئینسایدەر، ڕاپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوە لەسەر نهێنی ئەو جانتا ڕەشەی تیمی پاسەوانانی تایبەتی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەكاتی گەشت و سەردانەكاندا پێیانە.


ڕۆژنامەكە ئاشكرای كردووە جانتاكەی باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریك كۆمەڵێك بەڵگە نامەی زۆر هەستیار و گرنگی تێدایە كە هەندێكیان ڕێگە دەدەن بە جێبەجێكردنی هێرشی ئەتۆمی لەكاتێكدا لە بنكەی سەركردایەتی وڵاتەكەی دووربێت كە لە كۆشكی سپیدایە.


جانتاكە بە جانتای فریاگوزاری یاخود ( Presidents emergency satchel) ناسراوە، هەمیشە یەكێك لە پێنج یاریدەدەرە سەربازیەكانی ئۆباما جەناتكە هەڵدەگرن كە هاورێی سەرۆك دەكەن.


بیل جێلی بەڕێوبەری پێشووی نوسینگەی سەربازی كۆشكی سپی ڕێگەیاندووە كە جانتاكە چوار شتی گرنگ و هەستیاری تێدایە كە بریتین لە :
1- كتیبی ڕەش لە 75 پەڕە پێكهاتووە و ڕێگاكانی ئاڕاستەكردنی هێرشی ئەتۆمی تێدایە و بە مەرەكەبی سور نوسراوە.
2- كتێبێكی تری ڕەش كە لیستی ناوی ئەو شوێنانەی تێدایە بۆ شاردنەوەی سەرۆك لەكاتی هێرشی ئەتۆمیدا.
3- ناملیكەی مانیلا كە 10 پەڕەیە و چۆنیەتی ئیش پێكردنی پەخشی نائاسایی تێدایە.
4- پسوڵەی كۆدی ڕەزامەندی تێدایە.


هەندێك جار لە وێنەی جانتاكەدا بوونی هەوایی یاخود ئارێل دەردەكەوێت كە هێامەیە بۆ بوونی ئامێری پەیوەندی كردن.
ئەو كەسانەی جانتاە هەڵدەگردن بۆ سەرۆك كەسانی پلە باڵای سەربازی ڕهێنراون و هەمیشە لەكەڵ سەرۆكدان لە فڕۆكە و كۆپتەر و تەنانەت ئۆتۆمبێل و مەسعەدی باڵەخانەكاندا.

 

am